فواد مەعسوم: کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق تەنھا موزایەدەیە و کورد لە پڕۆسەی سیاسی ناکشێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 463 جار بینراوە

ستانده‌ر

دوای ئەوەی ھەندێ ھیزی سیاسی ھەرێم داوای کشانەوە و بایکۆتیان کرد لە حکومەتی عێراقی وەک ھەڵوێستێک لەدژی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بەبێ کورد د. فواد مه‌عسوم سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگێنێت کە ئەوە تەنھا موزایەدەیە و کورد لە پۆسەی سیاسی عێراق ناکشێتەوە.

بەشێک لە چاودێران باس لەوەدەکەن کە ئەگەر بێتو کورد لەو ھەلومەرجە لە عێراق بکشێتەوە ئەوا وەکو ڕیفراندۆمەکە زەرەرێکی زۆر دەکات.

بەشێکیتر لە چاودێران پێیانوایە کشانەوەی کورد لە پڕۆسەی سیاسی عێراق ته‌نھا بۆ ئەوەیە دەسەڵاتدارانی ھەرێم درێژە بەگەندەلی بدەن و نەوتەکە ڕادەستی عێراق نەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق بڕیاریدا کەوا پێویستە تەواوی نەوتی عێراق لەڕێگای وەزارەتی نەوتی عێراق ەوە بفرۆشرێ کە بەوەش گورزێکی گەورە بەر نەوتفرۆشەکانی کوردستان دەکەوێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.