گۆڕان ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

ستاندەر
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆران لەپەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێک کە ئەمرۆ سێ شەممە لەبارەی پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ رێکیان خستبو رایانگەیاند، پەسەندکردنی بودجەی عێراق بەو شێوەیە دەرەنجانی شکستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان‌و پارتی دیموکراتی کوردستانە، پێشیان وایە حکومەتی ھەرێم لەروی داراییەوە بە رێکاری ھەڵەدا رۆشتوە.

فراکسیۆنی گۆران رایدەگەیەنێت لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردو ئەوان داوای پێکھێنانی حکومەتی رزگاری نیشتمانییان کردوە بۆ تێپەراندنی دۆخەکە بەڵام گوێیان لێنەگیراوە، ئاماژە بەوەش دەکەن حکومەتی ھەرێم حکومەتێکی دۆراوە.

ڕاشیانگەیاند، “ھەرێم قەرزێکی زۆری کۆمپانیاکان و لایەنەکانی دیکەی لایە، ئەگەر ئێستا نەتی ھەرێم بدرێت بە حکومەت عێراق ئەو قەرزی کۆمپانیاکان بەچی بدرێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.