مەسعود عبدالخالق: ئەو دەسەڵاتدارانەی ئێستا تەنھا دەتوانن دیفاع لەخۆیان و ئەو پارانە بکەن کەناردویانەتە دەرەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 505 جار بینراوە

ستانده‌ر

لەمیانی ‌سیمینارێکدا کە ئۆفیسی ڕانیەی سەنتەری پەرەپێدانی لاوان و ڕایەڵەی مامۆستایانی ڕانیە بۆ مەسعود عبدالخالق نوسەر و چاودێری سیاسی سازییان کردبوو، ناوبراو پێگەی کوردی لە گۆڕانکارییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست شیکردەوە. و ڕایگەیاند ناکرێت حزبەکانی دەسەڵات و ئەوانەی بەرگری لەگەل دەکەن بەیەک ئاست لەلایەن ھاوڵاتیانەوە سەیربکرێن، وە وتی ئێستا لەکوردستان دو بەرە دروست بووە بەرەیەکیان دەسەڵاتدارانن کە قەیرانەکە نەیانیگرتۆتەوە و بەکەیفی خۆیان ڕادەبوێرن لەبەرامبەریشدا بەرەی گەل و خەڵکی دڵسۆز لەژیانێکی دژواردان.

ناوبراو باسیلەوەشکرد چەند مانگێکی تر خەڵک لایەنە سیاسیە تاوانبارەکان و گەندەڵکاران سزا دەدات، پێشبینیش دەکات حزبەکانی دەسەڵات لەھەڵبژاردنی داھاتوودا بەئەندازەی ٢٠ کورسی رێژەی دەنگەکانیان لەدەستبدەن.
سەبارەت بەوەی ئایە ئەو دەسەڵاتدارانەی ھەرێم دەتوانن دیفاع لەکورد بکەن و پێگەی کورد بگێڕنەوە ئاستی پێشوی مەسعود عبدالخالق وتی ئەو دەسەڵاتدارانەی ئێستای ھەرێم ناتوانن جارێکیتر دیفاع لە کوردستان بکەن بەڵکو تەنھا دەتوانن دیفاع لە خۆیان و لەو پارانە بکەن کەناردویانەتە دەرەوە، چونکە نزیکەی چل کەیسی گەورەیان لەسەرە.

وتیشی وەفدی کوردی بە بەرپرسانی بەغدایان وتبوو باسی ئەو پارانەی دەروە نەکەن چونکە ئەوە موڵکی حزبە وتبوویان لەبەرامبەردا چەند بیرەنەوتێکتان ڕادەستدەکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.