کۆبونەوەی لوتکەیی سێ لایەنەکە (گۆڕان، کۆمەڵ و ھاوپەیمانی) بەرێوەدەچێت

لەلایەن ستاندار Posted on 397 جار بینراوە
ستاندەر

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی درێژەدان بە کارکردن بە پێکەوەیی و بەرەو پێشبردنی پرۆژەی بەرەی کاری ھاوبەش بڕیارە ھەر سێ لایەنی (بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی, ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) لەسەر ئاستی کەسی یەکەم بەم زوانە جارێکی تر کۆببەوە.

ئەو سێ لایەنە ئێستا لە سەر ئاستی ناوچە دابراوەکان بەیەک لیست (لیستی نیشتیمان) بەشداریان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، چاوەرێ دەکرێت لە دانیشتنەکە گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنەکان و بەھێزکردنی ھاوکاری سێ لایەنە بکرێت و، ھەنگاوەکانی بەرە بەرەو پێشببرێت.

جێ ی باسە ئەو سێ لایەنە بانگەشە بۆ مۆدیلێکی نوێ ی پەیوەندی ھەرێم و بەغدا دەکەن کە جیاواز بێ لەپەیوەندی پێشوی ھەرێم و بەغدا کە شکستی ھێناوە، چاوەرێ دەکرێت ئەگەر ئەو سێ لایەنە ئیئتیلافێکی گەورە دروستبکەن بتوانن سەر لە نوێ پەیوەندی ھەرێم و بەغدا دابڕێژنەوە بەتایبەت کە ئێستا دوو لایەنی دەسەڵاتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و بەغدا و ئیقلیمی و نێودەولەتی لە پاشەکشەی گەورەدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.