ستاندەر
لەسەر لێدوانێکی نەجمەدیین کەریم کە ڕایگەیاندبو گۆڕان و یەکێتی و ئیسلامیەکان رێگربونە ھەڵبژاردنی کوردستان لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدرێت برزۆ مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ئەو قسانە راست نین کە دەوترێت گۆڕان لەگەڵ ئەوە نەبووە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بە پێچەوانەوە گۆڕان ھەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیاندا و، بە تۆمارێکی پاکی دەنگدەران و، دوور لە ساختەکاری ئەنجامبدرێت.
وتیشی ئەوە گۆڕانیش نەبوو تەمەنی پەرلەمانی درێژ کردەوە، بەڵکو پارتی و یەکێتی و ھاوئاوازەکانیان بوون.
گۆڕان وەڵامی نەجمەدین کەریم دەداتەوە
