بانگه‌وازێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن
د.كامه‌ران مه‌نتك
10\3\2018
ئه‌مڕۆ كوردستان كه‌وتۆته به‌ر پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی و به به‌رچاوی دنیاوه ئه‌فرین و گه‌لێك جینۆساید ده‌كرێت، زلهێزێكی تیرۆریستی ناتۆ به ده‌ستخۆشكه‌ری دڕنده قژ زه‌رده‌كانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت هه‌مدیس گه‌نجانی كورد تیرۆر بكه‌ن و منداڵان ره‌شه‌كوژ بكه‌ن و ئافره‌تانی كورد هه‌مدیس ئه‌نفال بكه‌ن و له بازاڕه‌كاندا بیانفرۆشن، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا خه‌ریكه زلهێزه‌كان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی میلله‌تێك رێك ده‌كه‌ون، بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه چ شه‌رمه‌زارییه‌كی قێزه‌ونه!، قۆناغه‌كه له نوسین و راده‌ربڕین تێپه‌ڕیوه‌و و پێویسته ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بكرێن به كردار، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له‌ناو وڵاتانی ناتۆ رووبه‌رووی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه ببێته‌وه، كه به‌ناوی دیموكراسی و مافی مرۆڤه‌وه پاڵپشتی له تیرۆر ده‌كات، پێویسته كورد شه‌ڕه‌كه بگوازێته‌وه ئه‌وروپا، له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، رووبه‌روو پشتیگری كه‌رانی تیرۆریستان ببنه‌وه، پێویسته هه‌موو كوردێك هه‌ڵوێستی هه‌بێت، نابێت ته‌نیا ناوماڵی كورد‌و خاكی كوردستان بكریته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، نابێت به ته‌نیا ژن و منداڵ و گه‌نجی كورد تیرۆر بكرێن، پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ش بكرێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ، كه له‌په‌نای دیوكراسیه‌وه پشتگیری له تیرۆر و تیرۆریستان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیاره كورد له ناو ببرێت فه‌رموو با شه‌ڕه‌كه هه‌موو جیهان بگرێته‌وه، فه‌رموو با ده‌رگا به‌رده‌رگای وڵاتانی ناتۆ، ئه‌و وڵاتانه پشتگیری له تیرۆری ئه‌دۆگان ده‌كه‌ن بكڕیت به گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان شه‌ڕه‌كه بگوازێته‌وه قۆناغێكی تر، بوێرانه تر رووبه‌رووی ئه‌و زوڵم و زۆره بێته‌وه كه‌وا چه‌ندین سه‌ده‌یه له ژێر سایه‌ی وڵاته دیمو‌كراسیه‌كانه‌وه دوچاری بۆته‌وه، ده‌یانه‌وێته له ئه‌فرینه‌وه شكۆی هه‌موو كورد بشكێنن، دوای ئه‌فرین په‌لاماری باشووری كوردستان ده‌ده‌ن، پلانه‌كه روون و ئاشكرایه، بۆیه ده‌بێت كورد یه‌ك بێت، یه‌كیڕێزی بۆ كورد له هه‌موو كاتێك پێویستتره، پێویسته ناكۆكیه‌كان وه‌لاوه بنرێت، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت، پێویسته هه‌موو تاكێكی كورد، له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌و دونیایه دابێت، سه‌نگه‌رێك له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ی خۆی دامه‌زرێنێت، ناكرێت چیتر رێگا بده‌ین زلهێزه‌كان پێشكه‌وتن و ئاشته‌وایی خۆیان، سه‌قاگیری و خۆشگوزه‌رانی خۆیان له‌سه‌ر خوێن و كه‌له‌ی سه‌ری مرۆڤی كورد بیناتبنێن، ئیتر به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ له خه‌بات، به‌ره‌و شه‌ڕێكی مان و نه‌مان