عەدنان عوسمان
ھەق وایە سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای ریفراندۆم دادگایی بکرێن و لە کاری سیاسی دور بخرێنەوە.
لە ۳٠/۷/۲٠۱۷ واتە نزیک بە دوو مانگ پێش ریفراندۆمەکەی بارزانی و ئەتباعە زەلیلەکانی لە لیژنەی ریفراندۆم، باسم لەوە کرد کە ئەم ریفراندۆمە نیشتمان وێران کردنە نەک نیشتمانسازی… بینیمان نیوەی نیشتمان تەسلیم کرایەوە بەعێراق بێ ھیچ رێکەوتنێک، نەوت خرایەوە دەستی بەغدا، پشکی کورد لە بودجەی گشتی کە قوت و ئیستحقاقی میلەتە لە ۱۷٪ کرایە ۱۲٪ ھەمو پەیوەندیەکانی ھەرێم بەدەرەوە پچڕێندران، سنورەکان و فرۆکەخانەکان داخران، لە دوا ھەنگاوی زەلیلانەی تری ئەم حکومەتە فاشیلە، رازی بون بو بە تەسلیم کردنی فرۆکەخانەکان بە بەغدا، ئیتر لە ھەرێمدا ھیچ سەروەریەک نەماوەو گەڕاینەوە بۆ پێش راپەرین.
جارێ لە دەستوری عێراقدا و چ لە دەسەڵاتە حەسریەکان و چ ھاوبەشەکان ھیچ ئاماژەیەک بە فرۆکەخانەکان نەکراوە، تەنھا لە دەسەڵاتە ھاوبەشەکاندا لە مادەی ۱۱٤ یەکەم باس لە ئیدارەی ھاوبەش ئەکات بۆ گومرکەکان… بۆیە تەسلیم کردنی تەواوەتی فرۆکەخانەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی فیدرالی بەغدا، شکست و ئابڕوچونێکی تری ریفراندۆمچیەکان و دەسەڵاتی فاشلی کوردیە…
ئیتر لە سایەی ئەمانە شکۆیەک بۆ ھەرێم و ھاوڵاتیانی نەمایەوە..