پەیکەرە ئێسکی دڕندەیەکی نەناسراو لە قەندیڵ دەدۆزرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 572 جار بینراوە

Cangaroo

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ستاندەر: سەلمان کۆچەری
لە کۆتاییی وەرزی زستان پەیکەرە ئێسکی درندەیەکی نەناسراو لە گوندی قڕناقە لە بەشی باکوری خۆرھەڵاتی قەندیل دەدۆزرێتەوە و پەیکەرەکە ئیسکەکە لە شارەوانی بناری قەندیل ھەڵدەگیرێت و ھەوڵدەدرێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
ئێسکە پەیکەرەکە زیاتر لە مەترێک درێژە، کەلەیەکی بچووک و دوو کەڵپەی ھەیە ھەروەھا تەنیا دوو قاچی درێژی ھەیە، شێوەی پێکھاتەکەی لە دایناسۆری بچووک و کەرخەل دەکات گەرچی ئیستا لیکۆڵینەوەی دروست و زانستی لەسەر نەکراوە.
مامۆستا محمد سەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا ئەو ئێسکە پەیکەرە لە بان و بەرزاییەکانی بناری قەندیل لە گوندی قرناقەو دۆزراوەتەوەو پێشووتر ئێسکەپەیکەری وەھا نامۆ نەبینراوە.
مامۆستا محمد سەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتی ” ئەو ئێسکەپەیکەرە پاریزراوە و رەوانەی تاقیگەی زانستی دەکەین بەمەبەستی ئەنجامدانی لیکۆڵینەوە لەسەری”.
ئەو جۆرە دڕندانەی لە دەڤەری قەندیل ھەبوون و بوونیان ھەیە بریتین لە: گورگ، ورچ یان ھەرس، بەراز و چەندین جۆری تر لە کێویەکان…
بناری قەندیل کەوتۆتە باکوری خۆرھەڵاتی قەندیل و لە کێوی سەخت و بان و ٢٣ گوند پێکھاتووە، خەڵکەکەی زیاتر بە بەخێوکردنی ھەنگ و ئاژەڵ و مەڕوماڵاتەوە ژیان رێدەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.