سەرچاوەیەک: ئیخوان موسلمینی میسر بەشدارە لە ھەڵمەتی سەر عەفرین

لەلایەن ستاندار Posted on 501 جار بینراوە

ستاندەر
سایتی ٢٤ی عەرەبی لە ھەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە لە ئێستا ١٢٠ ئەندامی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی میسر بەشدارن لە ھێرشی داگیرکاری دەوڵەتی توکیا دژ بە عەفرین.
سایتەکە بڵاویشی کردۆتەوە پرۆسەکە لەلایەن نوسینگەی ئیخوان موسلیمین لە تورکیا سەرپەرشتی کراوە و لەبەرامبەر وەرگرتنی ڕەگەزنامەی تورکی بوە و، ئێستا ئەو ئەندامانەی ئیخوان موسلیمین لە ریزەکانی سوپای تورکیا دژ بە شەرڤانان دەجەنگن.
جێ ی باشە پێشتر لە راگەیەنراوێکی فەرمی ئیخوان موسلیمینی سوریا پشتگیری لە ھێرشەکانی تورکیا و گروپە پاشکۆکانی کرد بۆ سەر عەفرین و ڕایگەیاندبوو تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە ئەمنی قەومی خۆی بکات لە سنورەکان دژ بە گروپە تیرۆرستیەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.