ستاندەر وردەکاری فەزیحەی لادانی سەرۆکی داواکاری گشتی بەھۆی قبوڵنەکردنی گەندەڵی بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 436 جار بینراوە

ستاندەر
لەسەرەتای ئەو مانگەوە سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی بە بڕیارێکی لەناکاو دەگۆڕدرێت و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی داد بە ستاندەری ڕاگەیاند بەھۆی قبوڵنەکردنی گەندەڵی بووە.
بە فەرمانێکی وەزاری رۆژی ١/ /٣ / ٢٠١٨ کە واژووی وەزیری دادی بەسەرەوەیە ھاتوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی (جەواد فەتاح ئاغا) کۆتایی بە بەرپرسیاریەتیەکەی ھێنرا و ( ئازاد حەسەن ئەحمەد) پۆستی سەرۆکی داواکاری گشتی پێ سپێردرا.
لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داد بە ستاندەری ڕاگەیاند “ھۆکاری ئاڵوگۆڕەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە جەواد فەتاح ئاغا سەرۆکی لەکارلادراوی داواکاری گشتی ئامادەنەبووە پلەی سێ جێگری داواکاری گشتی بۆ داواکاری گشتی بەرزبکاتەوە بەھۆی ئەوەی مەرجەکانیان تێدانەبوە، دوای چەند ھەوڵێک لە  بەڵام ناوبراو ڕەتی کردۆتەوە”
وتیشی “دواتر کە زانیان ناچێتە ژێر باری ئەو داواکاریە بە بڕیارێک کۆتاییان بە ڕاژەی کاری ناوبراو ھێنا و کەسێکی تریان لەجێ ی دانا”
ستاندەر ھەوڵیدا پەیوەندی بە وەزارەتی داد کرد سەبارەت بەبۆچونی ئەوان لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانە بەڵام پەیوەندیەکانی بۆ وەرنەگیرا.
جێ ی باسە پێشتریش سەرۆکی داواکاری گشتی لە سلێمانی لەکارەکەی دوور خرایەوە بەھۆی جوڵاندنی سکاڵا دژی چەند بەرپرسێک کە تاوانبار بوون بە تەقەکردن و دەستگیرکردنی ھاوڵاتیان لەکاتی خۆپیشاندانەکان بەشێوەی نایاسایی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.