ڕەخنە لە جولانەوەی نەوەی نوێ ی شاسوار عەبدولواحید

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ئەوەی دەیکات زیانگەیاندنە بە ڕیزەکانی ، حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتەو زیان بە خۆشی وئەوانی تر دەگەیەنێ و نەفەسەکیش دەداتە بەر دوو پارتی دەسەڵات . کە دۆست نیت دوژمنیش مەبە بزوتنەوەی گۆڕان نەیاری کەمن ، شاسواریشی بێتە سەر . ئەوها تەسەور دەکەم کە دەنگەکانی پارتی و یەکیەتی و تەیاری دینی بە سەر گروپەکەی شاسوار ، قەپات بێت لۆیە ئیش لە سەر دەنگەکانی گۆڕان دەکەن . لە هەموو مەدریسەکانی ، ستایشی ڕۆلی ڕەوانشاد نەوشێروان و ڕۆلی هەرە لە پێشی لە ناو ئەو جولانەوەیەی کە دروستی کردبوو کە بزوتنەوەی گۆڕانە ، دەخاتە ناو دەنگ و باسەکان و لە بەرامبەریشەوە دەمە شڕەکانی نەپاراستووە لە سوکایەتی کردن بە سەرکردەو بنکردەی گۆڕان خوازان بە پان و بەرینی بەناو کەوتووەو تەلەفزیۆن و پارەشی هەیە لە کوێی بووە نەبووە الله يعلم .

بە موناسەبەو بێموناسەبە کۆڕوو کۆبوونەوە دەکات و بە کەیفی خۆی لەناو ئامادەبووان ، گۆڕان و ئەم و ئەویتر دەخاتە ناو لێدوانی بێ بنەماو خۆشی دەکاتە فریاد ڕەسەن . NRT یشی خستۆتەگەڕ کە بەبێ گومرگ ئەو خەلکانە دەدوێنێ کە قسە لە سەر ئەدای زوتنەوەی گۆڕان دەکەن ، خواش نەبێ کەس نازانێ کە ئەوانەی ئەوان دەیان دوێنن فیتی کام حیزبی دەسەلاتی بە سەرەوەیە . بەندە پێم ناخۆشە ئەو لێدوانەش بەو شێوەیە دەدەم بەس وەک کورد گوتنەنی پەرۆکی لە بەبەر ، هینایتە دەر ، بەردیش بیت هەر وەدەنگ دێیت . لە هەموو دوونیا ئەوەی لە ئەلف و بێی سیاسی گەیشتبێت . مادامەکینێ تۆ موعارەزەی دەبی لێدوانەکانت سەرە نووکە تیژەکە ئاڕاستەی دەسەلات بکەی . ئەخر خۆ حوکمرانی ، پارە ، دەسەلات هەیئاتەکانی مەحاکم ……. لە بن دەستی گۆڕان دانیە تا بکەویتە بەر وێزەی و لە بەردەم خەلک ناشیرینی بکەیت . هەر دەبێ ئەو ماستە موویەکی دەناو دابێ . ئەگەر لە بەر ئەوەت بێت دەنگەکانی پارتی بۆ پارتینەو بێسوودە خۆی بۆ ماندوو بکەیت و هی یەکیەتیش ئەوەی پێشتر بۆ گۆڕان بووە ، ئەو جارەش وا دەبی و هی تریش ئەگەر بۆ یەکیەتیش نەچن بۆ بەرهەم دەچن و تەیاری دینیش دەگەرئەنگۆ دوور بن .

ئیدی بڵێن گۆڕانەو گۆڕان با کاری لە سەر بکەین . دەڵێن گۆڕان بۆ وەڵامیان ناداتەوە . ئەخر ئەگەر ئەوە دەکا گەندەلکارانی هەردوو دیو بە خۆی و بەوان خۆش دەکا ئەگەر وەڵامیان ناداتەوەو بە درۆی بێ مانا پەڕۆکیان لە بەر دەرهێنایە . دەوەلاهی هەتا ئەو شاسوارە بەو هەرزەکاریەشیەوە خۆی نەکردە حیزب و بە گۆڕانی وەنەگرتبوو ، بەشی هەرە زۆری جەماوەری گۆڕان خۆشیان دەویست و ئەگەر کەسێکی ئاقلیش بووایە ئەو دۆستایەتیەی دەپاراست بەس بێدەستنوێژ دەرچوو . خەریکە بڵێم پارتی و یەکیەتی لێیان پاڵداوەو دەرێن ئەوەی شاسوار دەیکات ، ئاواتەکانی مە تێر دەکاو ئەرکی ئێمەشی سووکتر کردیە . قسەیەکیش هەیە ئەگەر بتەوێت بابەتیانە باسی لێوە بکەی ئەویش ئەوەیە ، دوو پارتی دەسەلات دوو ئەوەنەی تر بەرەو ناڕێکی و ناڕەزایەتی خەلک ببنەوە ، مادامەکینێ ئۆپۆزسیۆن لە ناو خۆیان ڕێک نینە ، ئەوان نەفەسی تر وەردەگرن و حکومەتی ناوەندو ولاتانی ئەقلیمی و ولاتە بڕیار بە دەستەکانی جیهان ، زیاتر لە گەڵ ئەوان مامەلە دەکەن .

نایشارمەوە بێبڕوایی دروست بووە ، بەس لە سەر ناڕێکیەکانی حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات نیە بەلکو فەترەی داعش و حوکمی پاشا گەردانی و بێمووچەیی و خراپی ژیانی خەلک و وەستانی چالاکیە ئابووریەکانە . ئەو نا بڕوایە پارتی و یەکیەتی و لە ناو هەوادارانیشیان زۆر زۆر زیاترە وەک لە ناو حیزبەکانی تردا هەبیت . شاسوار و ئەم و ئەوی تریش لە جیاتی ئەوەی هەموو دەنگەکانی ناڕەزایەتیەکانی خەلک یەک خەن ، خەریکی ئەوەن تیژتری کەن . وەختی خۆی لە چەندەها بابەت ئیشارەتم بەوە دەدا کە ئەوەی پارتی و یەکیەتی دەیکات و گوێ لە نزیکەی نیوەی کورسیە پەڕلەمانتارەکانی دەرەوەی دوو حیزبەکەیان ، ناگرن ، حکومەتی ناوەند بەهێز دەکەن فعلەن ۱٦ ی ئۆکتۆبەری لێ کەوتەوە . کە ئۆپۆزسیۆنی دژە دەسەلاتیش بکەونە وێزەی یەکتری ، لە لایەکەوە نەفەس دەدەنە دەسەڵات و ناشبنە بەدیلی ، لە لایەکی تریشەوە حکومەتی ناوەند زیاتر بەهێز دەکەن . ئەقلانیەت لەوە دابوو لە جیاتی ئەوەی بەرەی نوێ یەکانگیری لە گەڵ گۆڕان و حیزبەکانی تر بکات نەدەبوایە لە پشتەوە سەنگەر بگرێ . ئەو هەل و مەرجە ئەوەی هەڵدەگرت کە بزوتنەوەی گۆڕان و تەیاری دینی و گروپەکەی بەرهەم و شاسوارو تەڤگەرو شەقام و خەلکانی ئەکادیمیست و ڕاگەیاندنی ئازاد ، کارو چالاکیەکانیان یەکخستباو ناکۆکیە لاوەکیەکانی نێوان خۆیان وەلاوە نابایەو بەروە پیری یەکیەتی و یەکبوون و جێگرەوەی دەسەلاتیان پیادە کردبایەو بە دواشیەوە ئەگەر هەر یەک لەوانە ئەسپی خۆی بە هەر شکلەک لە شکلەکان ، تاو دابایە لەگین بوو و هەر هەمووانیشیان بەشێکی زۆری چالاکیەکانیان بۆ سەرکەوتنی بەرخوردانی عەفرینێ وەگەر خستبایە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.