کۆمەڵگا لەسایەیی حوکمڕانی خێڵ

لەلایەن ستاندار Posted on 448 جار بینراوە

چالاک حمە علی

هەر کۆمەڵگایەکی مرۆیی لە ڕێڕيوی ژیانکردنی خۆیدا کلتورێک و سیستەمێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی هەیە ، کە ئەم سیستەمە کۆمەڵایەتیەش لە ڕەوتی ڕوح لەبەربوونی خۆیدا جۆرێک لە پەروەردەکردنی کۆمەڵایەتی تێدایە کە بە پێی داب و نەریت و بەها و نۆڕم و ئەخلاق و پڕانسیپە باوەکانی کۆمەڵگا و سیستەمی سیاسی بە ڕێوە دەچێت ، پەروەردەکردنی کۆمەڵایەتیش لە نێو بچوکترین یەکەی کۆمەڵایەتی خێزان دەست پێدەکات کە لە قوتابخانە و دام و دەزگاکانی تری کۆمەڵگا بەردەوام دەبێت .
بێگومان بۆ چاککردنی ژیانی کۆمەڵگاش پێویستە دوو ڕێباز لە بەرچاوو بگیرێ:
١_چاککردن و گٶڕینی مرۆڤەکان.
٢_چاککردنی سیستەمی حوکمڕان (لە نێو سیستەمیش گۆڕینی ئەقڵیەتی خێڵگەری).
گەر بپرسین بۆ چاککردن و گۆڕینی مرۆڤەکان ؟ ئەمە بە خاتری ئەوەی مرۆڤ بناغەی کۆمەڵگایە و ژیانی کۆمەڵایەتییە و بنچینەی پێشکەوتنی کۆمەڵگایە .
بۆ سیستەمیش کاتێک تواندرا سیستەمێکی تەندروست بونیات بنرێ مرۆڤەکان دەتوانن دەستە بەری مرۆڤ بوونی خۆیان لە سایەیی سیستەم فۆڕم بکەن ، بۆ چاککردن و گۆڕینی سیستەمیش پێویستیمان بە گۆڕانکاریە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومڕانی ، بۆ نوێخوازیش هەردوولایەن تەواوکەری یەکترن و دەبن بە هۆ و ئەنجام ، بۆیە کاتێک کۆمەڵگاییەکی شێواو دروست دەبێت نابێت ئەم دوالیزمیە لە بیر بکەین ، تاکە لایەنێک هۆکار نیە بۆ ئەم مەبەستە بەڵکوو هەم مرۆڤەکان ، هەم سیستەم کارتیکەر و کارتێکراون جا بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.
ڕاستە گرینگی پەروەردە لەوەدایە کە مرۆڤەکان بونیات دەنێت بەڵام نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێت کە بەروەردە بەشێکی مرۆڤەکان چاکدەکات نەک سەرجەمی ئەمەش بە خاتری ئەوەی ڕەفتاری مرۆڤ ڕەنگدانەوەی کار و پیشە و بەرژەوەندیەکانیەتی بۆیە ئەوەی دەبێت بە تەواو کەری پەروەردە لە بونیات نانی تاک لە کۆمەڵگا سیستەمە .
گەر سەیری کۆمەڵگای کوردیش بکەین دەبینین نە پەروەردە ، جا لە پەروەردەی خێزانەوە ….. تا دوایی ، نە سیستەم تاکیک بونیات بنێن لە ڕۆشن فکری و وشیار لە کۆمەڵگا . ئەوەشی کە هەیە بونیاد و هەوڵی تاک خۆیەتی ، بەر پرسی سەرەکیش شێوازی حوکمڕانی ئەم هەرێمەیە بۆ چاککردنی کۆمەڵگایەش گۆڕینی سیستەمە لە سیستەمێکی خێڵ گەری و عەسکەرتاریەتەوە بۆ سیستەمێکی دیموکراتخواز کە لەسەر بنەمایی داد پەروەری و دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو نەک لەسەر بنامایی حیزبی و بنەماڵە و خێڵگەریبی .
بۆ زانینی چاک و خراپی حوکمڕانی لەم هەرێمە وشیاری و ڕۆشنفکری تاک بەسە لەوەی دیقەت لە دەسکەوتەکانی ئەم حوکمڕانە بدریت ، لەوەی ئەم دەسەڵاتە تاچەند توانیویەتی باری ژیانی کۆمەڵگا چاک بکات تا چەند توانیویەتی دەرونیێکی تەندروست بۆ تاک بونیات بنێت، تا چەند توانیویەتی دەسەڵاتی دادوەری سەبەخۆ خواز بکات تا چەند توانیویەتی ئازادی بۆ تاکی کۆمەڵگا فەراهەم بکات لەوەی بنوسێت لەوەی ڕەخنە بگرێت .
بۆیە گەر لە هەر قوژبنێکی ئەم هەرێمەوە دیقەت بگرین دەبینین تارمایی خێكڵ گەری ڕوی حوکمڕانی دەسەڵات دارانی ئەم هەرێمەی تەنیوە هەر بە خاتری ئەم یاسا نەنوسراوانی خێڵ یاسا نوسراوەکانی حوکمڕانی ئەم هەرێمە پێک دێنێت باشترین وێنەش بۆ ئەم قسەیەمان بڕیاری بنەماڵە و خێڵگەریە لەسەر ڕوداوە چارەنوسزازەکانی ئەم هەرێمە ، ڕۆژانە دەیان دیاردەی بەرچاو ڕون دەبینین لەنەمانی سەروەری یاسا و نەمانی دام و دەزگاکانی حوکمەت لەسایەی بڕیار و یاسای خێڵگەری بۆیە ئەم حوکمڕانیە هێندەی لە خزمەت ئەجندای خێڵ و بنەماڵە و حزبدایە هێندە لە خزمەتی کۆمەڵگا نەبوە
وەیە کێکێکی ترلەو تایبەت مەندیانەی کەلەم حوکمرانیە بەرچاو ڕوونیە وتایبەت مەندی خێڵگەری بەتاڵان بردن و ڕوتکردنەوەی نیشتیمان و بەهەدەردانی سامانی وڵاتە لە خزمەت ئەجندای خێڵ و بنەماڵە بێگو مان حیزبیش لە چوارچێوەی ئەو فۆرمەدا دەبیت ، لەبەرامبەر ئەمەشدا هیچ چاودێرییەک و یاسایەک نیە کە ڕێگر بێت لە بەرامبەر ئەم پێشێل کاریە و باس و خواستە ئەمەش وەک ئەوە وایە (گورگ بکەی بە پاسەوانی مەڕ).
فۆڕمێکی تری حوکومڕانی خۆی لەدەسەڵاتی دادوەری دەبینێتەوە کە ئەم دەساڵاتە خراوەتە خزمەتی خێڵ و بنەماڵە و حیزب بۆیە دەبینین شکۆی پەرلەمانێک دەسەڵاتی پەرلەمانێ هێندەی دەسەلاتی تاکە کەسێک لە قەراردا نیە ، بێگومان ئەمەش جێگەی شەرمەزاریە کە لەهەرێمێک بژیت کە تاک خاوەنی دەنگی خۆی نەبێت .
کەچی لەسایەی ئەم حوکمڕانیە پڕوپاگاندەی دیموکراسی و سۆشیالیزم دەکرێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.