سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕونکردنەوەیەک دژی پارێزگاری سلێمانی لەبارەی عەفرین بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 413 جار بینراوە

ستاندەر
لە ڕونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتی پارێزگاری سلێمانی نیە ماتەمینی ڕابگەیەنێت بۆ عەفرین.
دەقی ڕونکردنەوەکە بخوێنەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە:

دەربارەی ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە بۆ عەفرین، وێڕای ھاوخەمی و ھاوسۆزیمان بۆ خەڵکی عەفرین کە ماوەیەکە ڕووبەڕووی شەڕ و دەربەدەری بوونەتەوە، ‌ڕایدەگەیەنین: لە ڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە دەسەڵاتی پارێزگار نییە ماتەمینی ڕابگەیەنێت و ئەوە تەنیا دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
١٨/٣/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.