فراکسیۆنی گۆڕان ھەڵوێستی خۆی لەبارەی دابەشکردنی پارەکەی بەغدا ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 388 جار بینراوە

ستاندەر
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ڕونکردەنەوەی وەزارەتی دارایی دەیسەلمێنێت کە داھاتی نەوت ناگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.
ڕاشیدەگەیەنن دوو مانگە داھاتی نەوت نەدراوە بە موچە، ئێستاش دەڵێن: موچە لەو پارەیە دەدەن کە لە بەغداوە دێت. ئێستاش کە بڕە پارەیەکی وا لە بەغدا ھاتووە، کە لەگەڵ داھاتەکانی نەوت، ناوخۆو ھاوکارییەکەی حکومەتی ئەمریکا؛ حکومەتی ھەرێم دەتوانێت مووچەی تەواو بدات، کەچی بەداخەوە ئاماژەکان لە حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی داراییەکەی پێچەوانەوەو زۆر خراپن،
بەیاننامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران

دوای ئەوەی ھەردوو حکومەتی بەغداو ھەرێم وەعدو بەڵێنی زۆیان دایە فەرمانبەران سەبارەت بە ھاتنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغدا، بە تایبەت مووچەی تەواوەتی ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی، ئینجا چاوەروانییەکی ترێش دروستبوو بەوەی؛ ئەگەر حکومەتی بەغدا مووچەی تەواوی ئەو دوو وەزارەتە بدات و، حکومەتی ئەمریکاش ھاوکاری لە پێدانی مووچەی پێشمەرگە بکات، ئەوا ھیچ خۆدزینەوەو بیانوویەک بە دەست حکومەتی حکومەتی ھەرێم نامێنێت بۆ ئەوەی مووچەی تەواوی سەرجەم فەرمانبەران خەرج نەکات.
ئێستاش کە بڕە پارەیەکی وا لە بەغدا ھاتووە، کە لەگەڵ داھاتەکانی نەوت، ناوخۆو ھاوکارییەکەی حکومەتی ئەمریکا؛ حکومەتی ھەرێم دەتوانێت مووچەی تەواو بدات، کەچی بەداخەوە ئاماژەکان لە حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی داراییەکەی پێچەوانەوەو زۆر خراپن، بەوەی باس لە پێدانی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت بە سیستمی پاشەکەوتەوە.
ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان، زۆر بە توندی ئەو شێوازی مامەڵە کردنە لەگەل پارە ھاتوووکەی بەغداو داھاتەکانی ھەرێم رەتدەکەینەوە، پێویستە بە زووترین کات و بەر لە دابەشکردنی مووچە، حکومەتی ھەرێم سیستمی پاشەکەوتەکە لاببات و مووچەی تەواو بۆ فەرمانبەران خەرج بکات.
پێوستە نوێنەرانی کورد لە بەغداش پرسیارو بەدواداچوون لە حکومەتی بەغدا بکەن لەسەر وردەکاری ئەو بڕە پارەیەی کە نێردراوە.
ڕونکردەنەوەی وەزارەتی دارایی دەیسەلمێنێت کە داھاتی نەوت ناگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.
دوو مانگە داھاتی نەوت نەدراوە بە موچە، ئێستاش دەڵێن: موچە لەو پارەیە دەدەن کە لە بەغداوە دێت.
ئەگەر حکومەتی شکستخواردوو پێیوایە بەغدا موچە دەنێرێت و ئەمانیش نەوت دەفرۆشن و پارەکەی ناخەنە خزمەتی خەڵک، ئەمە بیرکردنەوەیەکی ھەڵەیە، نەوت ڕادەستی بەغدا نەکرێت موچە بەردەوام نابێت.
ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان، لە زووترین کات ولەگەڵ تەواوبوونی پشووی نەورۆز داوای ئەنجامدانی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بە ئامادەبوونی حکومەتی ھەرێم، بە مەبەستی خستنەڕووی ئەم بابەتەو پێدانی روونکردنەوە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە.
لێرەوە داوا لەفراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین با پێکەوە رێگربین لەم تەعامولە خراپەی حکومەت و بەرپرسیاریان دەکەین لە ھەماھەنگیکردن بۆ رێگری لەم یارییەی بە ژیان و قوتی موچەخۆرانی ھەرێم دەکرێت.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
١٩/٣/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.