دەزگای ستاندەر پیرۆزبایی نەورۆز لە کوردان دەکات و پەیامێک رادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 515 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن ھاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزدەکات و ڕایدەگەیەنێت سەرکەوتنی گەورە بە دوبارە ئازادکردنەوەی عەفرین و کەرکوک دێتەدی.

دەقی پەیامەکە

پەیامی دەزگای ستاندەر بەبۆنەی نەورۆز

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی گەلی کورد دەکەین کە ئێستا بە قۆناغێکی زۆر دژوار تێدەپەڕێت، دەخوازین لە یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە ڕەچاوی بارودۆخی ئێستای عەفرین بکەن کە لەپێناویدا خوێنی چەندین رۆڵە لەگەڵەکەمان رژاوە و گەیشتونەتە کاروانی شەھیدان، پێویستە ئەو نەورۆزە بکەین بە “نەورۆزی پاڵپشتی لە عەفرین” و خۆشی و شادی گەورە ئەوکاتە بگێرین کە جارێکی تر عەفرین بگەڕێتەوە ژێر حوکمڕانی دەسەڵاتی رۆژئاڤا.
بۆ باشوری کوردستانیش ئومێد دەکەین کۆتایی بەو زوڵم و ناعەدالەتیەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بھێندرێت و دەسەڵاتێکی دادپەروەر بێتە کایەوە و باشوری کوردستان بە کەرکوک سەرجەم ناوچە دابڕێنراوەکانی تر ببێتە قەڵغانێک بۆ پاڵپشتی شۆرشی بەشەکانی تری کوردستان لە رۆژھەڵات و باکور و رۆژئاڤا.

دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن
٢٠ / ٣ / ٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.