لە ژێر فشاری پەکەکە رێگای قەندیل دەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر
لەبەرەبەيانی زووى ئەمرۆ چوار شەممە  ھاوڵاتیانی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم بەمەبەستی بەشداریکردن لە نەورۆزی قەندیل بەرەو بناری قەندیل بەرێ کەوتن بەڵام لەلایەن بازگەی کۆجار لە سنوری دەسەڵاتی پارتی رێگای چون لە ھاوڵاتیان گیرا.
پەیامنێری ستاندەر لە قەسرێ رایگەیاند بەرپرسانی پەکەکە کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی بازگەی کۆجار ئەنجامدا و ماوەی نیوکاتژمێر مۆڵەتیان پێدان بۆ کردنەوە و ئاسایی کردنەوەی رێگای چوون بەرەو قەندیل و، ئێستا رێگاکە کراوەتەوە و ھاوڵاتیان بەرەو بناری قەندیل بەرێوەن.
پەیامنێری ستاندەر وتیشی رێژەیەکی زۆری ھاوڵاتیان بەشداری نەورۆزی قەندیل دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.