سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخموری پێشمەرگە و بزنسمان دەدرێتە دادگا

لەلایەن ستاندار Posted on 620 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە ھەردوو کۆمپانیای ئەجیلیتی کوێتی و ئۆرەنجی فەرەنسی کە بە بڕی یەک ملیار دۆلار نزیکەی ٤٦٪ی کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆمیان لە سیروان بارزانی کریبووەوە لە دادگایەکی دوبەی شکاتیان لە ناوبراو و دوو بەرێوەبری تری کۆرەک تیلیکۆم تۆمارکردووە بەتۆمەتی دیارنەمانی ملیۆنەھا دۆلار و شاردنەوەی رێککەوتنێک کە لەگەڵ بانکی ئای بی ئێڵی لوبنانی کردوویانە بە قەرزکردنی ١٥٠ ملیۆن دۆلار بەلام ئەمەیان لەم دوو کۆمپانیایەی تر کە سەھمیان ھەیە لە کۆرەک شاردۆتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە” جگە لەوە سیروان بارزانی کۆمپانیای کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی ناچارکردووە کە کار لەگەڵ کۆمپانیای عێراق سێل بکات بەبێ ئاشکراکردنی ناوەرۆکی گرێبەستی نێوانیان. کۆمپانیای عێراق سێلیش ھەر ھی سیروان بارزانیە کە دەستی گرتوە بەسەر ھەموو خزمەتگوزاری فایبەر ئۆپتیکی ھەیە لە ھەموو کوردستان بە کەرکووکیشەوە.
نوسیویەتیشی سیروان بارزانی خاوەنی ٥٦٪ی گروپی ئینتەرناشناڵ ھۆڵدینگە کە بارەگای سەرەکی لە شاری دووبەیەوە و کۆمپانیای کۆرەک بەشێکە لەم گروپە.
سیروان بارزانی برازای مەسعود بارزانیە و کراوە بە فەرماندەی میحوەری مەخمور و گوێری پێشمەرگە و لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەردوو شاری مەخمور و گوێر بەبێ شەر تەسلیم بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کراوە.
و.عەبدولڵا حەوێز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.