بەراوردی ھەردوو بەیاننامەی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لەبارە ھێرشەکانی دەولەتی تورکیا بۆ سنوری قەزای چۆمان

لەلایەن ستاندار Posted on 418 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ پێنج شەممە لە پەراوێزی ھێرشەکەی دوێنێ شەوی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی ھەرێم کە لە ئاکامدا چوار ھاوڵاتی شەھید بوون ھەردو حکومەتی ھەرێم و بەغدا دوو بەیاننامەی جیاوازیان بڵاوکردەوە و، حکومەتی بەغدا بە ڕوونی ئیدانەی ھێرشەکە دەکات لەبەرامبەردا حکومەتی ھەرێم تەنھا نیگەرانی پیشانداوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ھاتووە “ئیدانەی بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی سنووری قەزای سۆران دەکەین کە بەھۆیانەوە ژمارەیەک ھاووڵاتیی شەھیدبوون”.
لەبەرامبەردا سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، وێڕای ھاودەردی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەھیدان، نیگەرانیی خۆمان لە بەئامانجگرتنی دێھات و ئاوەدانییەکانی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕین کە بەداخەوە بەھۆی بوونی پێگەکانی پەکەکە و نزیکییان لە دێھات و ئاوەدانییەکانی ئەو ناوچانە، بەردەوام مەترسییان لەسەرە و ئەمە بۆ چەندەمین جارە ھاووڵاتیان دەبنە قوربانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.