توركیا چی دەوێت و ئێمەش چی بكەین؟

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

مسعود عبدالخالق

زۆر ڕوونە توركیا چاوی بڕیوەتە خاكی كوردستان و نەوت و سامانەكەشی ، دەیەوێ بنكەیەكی تریش لە خواكورك ودەشتی بەرازگر زیاد بكات و ناشكشێتەوە ، هێزی حزبی كوردستانیش هەر بۆیەكتر ئازان نزیكەی 428000 چەكداریان هەیە و 30% بودجەی كوردستان دەبات كەچی ئەوە كوردستان پڕی هێزی داگیركەر بوە نوقە نیە ، بەیان وكاردانەوەی دەسەلاتی كوردی ئەوەندەلاوازە ناگاتە بەیانەكانی بەغداو برلین ولۆكسمبۆرگ .. ، هەندی كەنالی ئاسمانیی كوردیش وەك كەنالی توركی كار دەكات ، تەنانەت بە شەهیدانی كورد دەلێت كوژراو بە داگیركردنی عەفرین دەلێت ئازاد كردن ، وا پێدەچی ئەو حزبانەی ریفراندۆمیان كرد و (كوردستانیان خست و داگیركەرانیشیان وابەرز كردەوە) نەتوانن هیچ بكەن ،تەنها دیفاع لەخۆیان ومال وسامانیان دەكەن ، خەتی سوری نیشتمانی لای ئەوان نەماوە ، واتە چینی دەسەلات وگەندەلان بە یەكجاری شكستیان هێنا .
پرسیارەكە ئەوەیە : ئایا ئێمە دەتوانین چی بكەین ؟ ئەو حزبانەی لەگەندەلی و بەرژەوەندی نە ئالاون چیان پێ دەكریت؟ بە پێی زانیاری من لە سیاسەتی نێودەولەتی ئەگەر ئیستاش دەستێكی ئەمین وحەكیم لەكوردستان دروست بكەین بوار ماوە كوردستان دەرچوێنین لەو مەینەتیەی تێیكەوتوە ، تەنانەت دەتوانین كەركوك وسنجار و عەفرینیش بگێڕینەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.