ستاندەر
د.فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “نەکردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی شاری سلێمانی و جیاکردنەوەی لە شاری ھەولێر ھەوڵێکی دیکەی دوژمنانی کوردستانە بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری ناتەبایی.
لە فەیسبووکی خۆی ناوبراو نوسیویەتیشی “ھەروەک چۆن عبادی لە گەڵ ناردنی بڕێک پارە ناسەقامگیری و بایکۆتی بۆ ناردین و ئێرانیش پێشتر نەھامەتی و کارەسات. بۆیە نابێ چیتر بکەوینە داوی پیلانی نەیارەکانمان و دەبێ خەونی دابەشکردنی کوردستان و ناسەقامگیری ھەرێمەکەمان لە گۆڕ بنێین.
پەرلەمانتارێکی پارتی: کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بۆ ھەولیر و نەکردنەوەی بەرووى سلێمانی ھەوڵێکی تری دوژمنانی کوردستانە
![](http://skurd.net/wp-content/uploads/2017/07/PDK.jpg)