دەزگای ستاندەر پشتوانی داوای خۆپیشاندەران دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 509 جار بینراوە

ستاندەر

بەناوی خودا
بەردەوامی سزادانی فەرمانبەران و مامۆستایان بە سیستەمێکی داسەپاوی پاشەکەوتي موچە زياتر گۆشەی چينايەتي فراوان كردوە، بەجۆرێك كةمايەتیەك تەواوى سەرچاوەی سامانى كوردستانیان قۆرخكردووە و بردوەو هەم تەخشانیشیان كردوە ، زۆرایەتی خەلكی كوردستانیش بێبەش بووینە ، لە ئیستادا دوو مەترسی راستەقینە كەوتۆتە سەر هەموتاكی كوردستان (جگە لە چینە گەندەلەكە)ئەو دوو مەترسیەش یەكیان هەڕەشەی داگیركاری و بێ مقاوەمەتی دەسەلات لە دەرەوە، دووەم هەڕەشەی گەندەلكاران لەناوەوەدا.
ئەو زوڵم و ستەمە بە شێوەی خۆپیشاندان و بایکۆت و گردبونەوە گوزارشتە لە هاواری ئەو خەلكە ستەمدیدە ، ئەمرۆ یەکشەممە ٢٥/٣ ناڕەزايی دەربرینی مامۆستایان و فەرمانبەران گەیشتە ھەولێر و بەشێوەی گردبونەوەی مەدەنیانە ھەزاران مامۆستا و فەرمانبەر گوزارشتیان لە داوا ڕەواکانی خۆیان کرد، زۆر بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی هەر توندوتیژیەک دەکەین کە لەلایەن هێزە تایبەتیەكانی سەر بەگەندەلكاران بەکاردەهێندرێت، ئەو دەست درێژیەی بۆ سەر مامۆستايانى ئاينى و مامۆستايانى زانكۆ و خەڵكى مەدەنى دووپاتی ئەو خواستە نیشتمانیە دەكات كە نابیت چیتر حزب چەكداری هەبێت ، ئەوەش ئیرادەی دەولی و دەستوری عیراقی و یاسای حزبەكوردستانیەكانیش پالپشتی ئەو خواستەن، لە هیچ وڵاتێكی دنیا مۆدیلی حیزبی چەكدار نەماوە، كاتی هاتوە هێزی نیشتمانی دروست ببیت كە هێزی هەمو خەلك بیت و قەلغانی نیشتمانیش بیت، نەك وەك ئێستا تیغی سەر ملی خەلكی كوردستان بیت نەتوانی بەرگری لەكوردستانیش بكات بەرامبەر داگیركەران و، دامەزراوەی ئاسایش لەجێی بەرگری لە خەڵك بونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ئەوان.
ئێمە پێمان وایە هیچ جۆرە پاساوێكی نیشتیمانی و سیاسی و ئیداری نەماوە بۆ بەردەوامی ئەو دەسەڵاتە ، مانەوەیان زیاتر خزمەت بەناحەزانی كوردستان دەكات ، ئومیدی چاكسازیش نەماوە چونكە سروشتی چینی گەندەلكاران وایە كە دژی هەژاران و مووچەخۆران و چینەكانی خواروەیه ، (إِنَّ اللَّهَ لا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ) .

دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن هەولێر 25-3-2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.