ستاندەر
ئەمرۆ ۲۰۱۸/۳/۲۷ لە شاری هەوڵێر بۆ رۆژی سێیەم خوپیشاندانەکان بەردەوام بوو، هێزەکانی ئاسایش رێگریان لە روماڵی میدیاکان دەکرد و هەوڵیاندەدا مۆبایلی مامۆستا و چاڵاکوانان بفڕێنن، یەکێک لە کارمەندەکانی هێزە ئەمنیەکان کە وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت لە تەنیشت عەمید عەبدوڵخاڵق تەڵعەتە دواتر دزەی نێو خۆپیشاندەران دەکات و مۆبایلەکەی رۆژنامەنوس (نیاز عەبدوڵـڵا) دەفڕێنێت و هەڵدێ و دەیداتە عەبدوڵـخاڵق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بەڵام دواتر بەهەوڵی خۆپیشاندەران توانرا مۆبایلەکە وەربیگرێتەوە. لە خوارەوە وێنەی ئەو کەسە بڵاوکراوەتەوە.
وێنەکان: