د کامەران مەنتک: خۆپیشاندانەکان تەنیا بۆ موچە نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

ستاندەر

دکتۆر کامەران مەنتک، رۆناکبیر و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت خۆپیشاندەران نەک هەر لە ڕێی موچەوە بەڵکو لە چۆنیەتی کار ڕایی کردنی ناو فەرمانگەکانیشەوە سوکایەتی بە تاکی کورد و فەرمانبەرانیش دەکرێت و دەشڵێت دەسەڵاتی کورد لە قۆناغێکدا نەماوە توانای گوێگرتنی لە داوای خۆپیشاندەران مابێت چونکە دەسەڵاتی کوردی ئەوەندەی بە هۆی هێزە هەرێمایەتیەکان و بەهۆی ئەو ململانێ و هاوسەنگیە نا تەندروستەی لە ناوچەکەدا هەیە ماوەتەوە، هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی کوردستانەوە نەماوەتەوە.

دکتۆر کامەران دەڵێت ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی کورد دەخوازێت لە پەیامی خۆپیشاندەران تێبگات ئەوا بە چارەسەرکردنی قەیرانی موچە نابێت بەڵکو بە جێهێشتنی گۆڕەپانەکە دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.