وێنە و زانیاری: وردەکاری خۆپیشاندان و گردبونەوەکانی رۆژی پێنجشەممەی ھەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 509 جار بینراوە

ستاندەر
بۆ رۆژی پێنجەم ئەمرۆ پێنج شەممە گردبونەوەو ناڕەزایەتییەکان لە شاری ھەولێر بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەشدا بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی ھەولێری پزیشکی و زانکۆی سەڵاحەدین لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبونەوەیەکیان سازداوە.
مامۆستایانی زانکۆ وەڵامی قسەکانی سەرۆکی حکومەتیان دایەوە و ڕایانگەیاند مامۆستایانی زانکۆ لەجێ ی دەمانچە و چەقۆ قەڵەمیان پێیە و ڕایانگەیاند تا ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستەمی پاشەکەوتی موچە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و بایکۆت کردن.
لەلایەکی تر ھەر ئەمرۆ لەبەردەم دادگای پێداھەلچونەوەی ھەولێر پارێزەران و مافپەروەرانی شاری ھەولێر پشتیوانی خۆیان بۆ داواکاری خۆپیشاندەران راگەیاند.
ھاوکات ھەر لە ھەولێر بەردەوامی بایکۆت وخۆپیشاندانی پزیشکان وکارمەندانی تەندروستی بەردەوامە لەناو نەخۆشخانەی رزگاری گردبونەوە.

Image may contain: one or more people, crowd and outdoor

Image may contain: 1 person, crowd and outdoor

Image may contain: 9 people, including Sazan Jameel Ali, outdoor

 

Image may contain: 18 people, including Ahmed Kawani, people smiling, people standing, suit, crowd and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, crowd and outdoorImage may contain: one or more people, crowd and outdoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.