مەکۆی ھەولێری بزوتنەوەی گۆڕان ھۆشداری دەدات لەبارەی دەستگیرکردنی ھەڵسوڕاوێکیان

لەلایەن ستاندار Posted on 371 جار بینراوە

ستاندەر
ھێمن شێخانی باژێڕوانی مەکۆی ھەولێری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە ھەڵسوڕاوانیان کە بەشداری لەخۆپیشاندانەکان کردووە تاکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
ناوربراو لە رونکردنەوەیەکدا نوسیویەتی “ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان( ھەژار ساڵح) تا ئێستا لە زیندان ماوەتەوە، دیارە بە پێ ی زانیارییەکان، پارتی و سەرۆکی حوکمەتە شکستخواردووەکەیان، دەیانەوێت بە سینارۆی تیڤی و لە ژێر دانپێدانانی زۆرەملێ و فشاردا بیخەنە ناو سینارۆیەکەوە کە گوایە بزووتنەوەی گۆڕان بە چەقۆوە ئەوی ناردووە تا کاری ئاژاوەگێڕی بکات. ”
دەقی ڕوونکردنەوەکە بخوێنەوە
بۆ/ ڕای گشتی

ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان( ھەژار ساڵح) تا ئێستا لە زیندان ماوەتەوە، دیارە بە پێ ی زانیارییەکان، پارتی و سەرۆکی حوکمەتە شکستخواردووەکەیان، دەیانەوێت بە سینارۆی تیڤی و لە ژێر دانپێدانانی زۆرەملێ و فشاردا بیخەنە ناو سینارۆیەکەوە کە گوایە بزووتنەوەی گۆڕان بە چەقۆوە ئەوی ناردووە تا کاری ئاژاوەگێڕی بکات.
ئێمە وەکو مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لەھەولێر بە ھەموو لایەک ڕایدەگەیەنین، ئەوەی ھەوڵی تێکدانی سەقامگیری خۆپیشاندانەکانی داوە ئاسایش و بەڵتەجی و حەربەوەشێنەکانی پارتی بوون، ئەوەشی شەرعێتی پێدەدان سەرۆکی حکومەتە شکستخواردووەکەیان بووە، ھەموو ئەمانەش بە بەڵگەی ڤیدۆیی حاشالێنەکراو دیارن و ڕۆژانە ڕای گشتی تەماشاکەریبوون. ھەرچی تایبەتە بە ئێمەش وەکو مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە ھەولێر بەڵگەی ڤیدۆیمان لایە کە ئێمە بۆچی چووین و ئەرکمان چی بووە.
ھێــمن شێـخــانی
باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەولێر

وينه ى ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان( ھەژار ساڵح)

Image may contain: 1 person, standing, sky and outdoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.