مامۆستایانی ئاینی هەولێر دەسەڵاتدارانی هەرێم بە دز و ڕاوڕوتچی ناودەبەن

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

ستاندەر

ئەوڕۆ هەینی زۆربەی مامۆستایانی ئاینی هەولێر لەوتاری هەینیاندا باسیان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەو دوایەی مامۆستایان و فەرمانبەران کرد وە پشتیوانی خۆیان بۆ داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەربڕی و ئەو دەسەڵاتدارانەی ئێستایان بە دز و ڕاوڕوتچی ناوبرد، و باسیان لەوەکرد کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەبڕی خزمەتکردنی هاوڵاتیان هەر خەریکی ڕاوڕوتن.

بەو شێوازە باسکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان لەلایەن مامۆستایانی ئاینی جۆرێک بوو لە ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی ئەوقاف کە باسی لەوەدەکرد پێویستە مامۆستایانی ئاینی لەوتاری هەینیاندا بەباش باس لە بڕیاری دەسکاریکردنی پاشەکەوت بکەن وە هانی مامۆستایان و فەرمانبەران بدەن بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی شەش ڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران لەدژی سیستەمی پاشەکەوتی موچە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان بەردەوامی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.