سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وەڵامی فازل میرانی دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 452 جار بینراوە

ستاندەر
برۆز مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت “ھەموو دەسەڵاتە شکستخواردووەکان، خۆپیشاندان بە دەستی دەرەکی تاوانبار دەکەن، ئەی کەوایە؟؛ئەوان بە دەستی کێ زولم لە میللەتەکەیان دەکەن و، قوت و ئازادییان زەوت دەکەن.”

ناوبراو ڕاشیدەگەیەینَت خۆپیشاندانەکان لە ھەرێمی کوردستان؛ خۆپیشاندانی خۆڕسکن بۆ داوای مافی راستەقینەو زەوتکراوی خەڵک.
جێی باسە فازل میرانی لەدیدارێک لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو جەوی خۆپیشاندانە بۆ ئەوەیە ھەڵبژاردن نەکرێت.

برۆز مەجید دەشلڵێت “سەبارەت بە ھەڵبژاردن؛ ئێمە پێشتریش رامانگەیاندووە کە لەگەڵ ئەوەین ھەموو ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیاندا بکرێن، بەڵام ئەوە پارتی و یەکێتین یاری بە کاتی ھەڵبژاردنەکان دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان.ھەر ئەوان و ھاوئاوازەکانیان بوون تەمەنی پەرلەمانیان درێژ کردەوە.”
دەشڵێت” ئێستا خۆ دەسەڵاتی دیاریکردنی رۆژی ھەلبژاردن لەلای سەرۆکی حکومەتە کە لە حیزبەکەی کاک فازیڵە، نەوەک لەلای حیزبەکانی تر.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.