ئامانجى گه‌وره‌ى خۆپیشاندان یه‌كگرتنى هه‌ولێر و سلێمانى و بادینان بوو 

لەلایەن ستاندار Posted on 431 جار بینراوە

زەبەنگ بەھادین

سیحرى خۆپیشاندان له‌ پێكانى ئامانج دایه‌ , ره‌نگه‌ زۆرێك لایان وا بێت ئه‌و به‌شه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ حكومه‌ت زیادى كرد به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌رى زۆره‌وه‌ ته‌نها ئه‌نجام و به‌ده‌ستهێنراوى ئه‌م خۆپیشاندانه‌ى ئه‌مجاره‌ بێت , نه‌خێر هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامى هه‌ولێرو بادینان و قاره‌مانى رۆڵه‌كان و ژنانى هه‌ولێر , دهۆك سه‌ره‌كیترین ئامانج بوو كه‌ به‌ دى هات له‌م خۆپیشاندانه‌ , ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ بینیمان له‌ هه‌ولێر ره‌نجى به‌رى چه‌ند ساڵه‌ى خۆپیشاندانى سلێمانى و ناوچه‌كانى تر بوو.

ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ بیست و حه‌وت ساڵ پارچه‌ پارچه‌ى كرد خه‌ڵكى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردوستان به‌ سێ رۆژ پێكیان نایه‌وه‌ و ده‌ستى برایانه‌و هاونیشتیمانیانه‌یان كرده‌وه‌ ده‌ستى یه‌ك , ئه‌و دوو ئیداره‌یى یه‌یان سریه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌ رق چاندن و ناوچه‌ گه‌رێتى تۆخ ئه‌كرێته‌وه‌ , سه‌ر له‌نوێ رۆڵه‌كانى گه‌ل بوونه‌وه‌ كورد و تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ بۆ یه‌ك ئامانج كه‌ پێش مووچه‌ ئازادى بوو . پێویسته‌ ئێستا ئیتر شه‌قام كۆ بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌ نوێ جیا نه‌بینه‌وه‌ , با هه‌ڵوێسته‌كانى هه‌ولێر و بادینان و سلێمانى یه‌ك ببنه‌وه‌ , وه‌ك چۆن پێكه‌وه‌ كڵپه‌ى مانگرتن و بایكۆت و خوپیشاندانیان هه‌ڵكرا پێكه‌وه‌ش ئاگرى خۆپیشاندان خه‌فه‌ى بكه‌ن , پێویسته‌ ئێستا خۆپیشانده‌ران بایكوت و خۆپیشاندان هه‌ڵپه‌سێرن , چاوه‌رێ بكه‌ن تا حكومه‌ت به‌ڵینه‌كانى بێنیته‌ دى و گوزه‌رانى خه‌لًَك باش بكات , نابێت به‌رده‌م دادگاى سلێمانى بكرێت به‌ بازارى عوكازى سه‌رده‌مى كۆن و هه‌رچى هه‌ڵسێت بكه‌وێته‌ شیعر خوێنه‌وه‌ و ووتار خوێنه‌وه‌ ,

ده‌بێت ئامانج هه‌بێت له‌و كارانه‌ , نابێت رێگه‌ بدرێت ئه‌و شوێنه‌ بكرێته‌ یاریگاى ململانێ ى حیزبه‌كان و شوێنى خۆ ده‌رخستن و فرو فیشاڵكردنى كاندیده‌كان , ده‌بێت چۆن به‌ به‌رنامه‌و جیا له‌ جاره‌كانى تر ئه‌م بایكوت و مانگرتنه‌ سه‌رتا سه‌رى ده‌ستى پێكرد هه‌رواش سه‌رتا سه‌رى كۆتاى پێ بهێنرێت تا هه‌نگاوى داهاتوو , ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه‌ بزانن شه‌قام كۆناكرێته‌وه‌و ناپێچرێته‌وه‌ هه‌ر كات ئامانجه‌كان به‌ دى نه‌هاتن هه‌موو شاره‌كان پێكه‌وه‌ بێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام , ئه‌وه‌ى لاى ده‌سه‌ڵات گرنگ نه‌بوو پاره‌ بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ى ترسى بۆ ده‌سه‌لات دروستكرد ئه‌مجاره‌ یه‌كگرتنى خه‌ڵك و خۆپێشاندانى ئاشتیانه‌ى هه‌موو ناوچه‌كانى كوردوستان بوو پێكه‌وه‌ , بۆیه‌ پێویست ئێستا كۆتایى به‌ خۆپیشاندان بهێنرێت و ئامانجه‌ گه‌وره‌كه‌ى نه‌شێوینرێت كه‌ یه‌ك بوونى هه‌موو خه‌ڵكى كوردوستانى باشوور و بوو به‌ زۆنى زه‌رد و زۆنى سه‌وزه‌وه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.