ستاندەر
ئەمرۆ جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد: هێزەكانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچانە لە هێرشەكانی تیرۆرستان، ئەمەش لەسەر داوای ئەمریكاو بەریتانیا بووە.
هەر ئەمڕۆ سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراق گووتی: هەر هێزێكی پێشمەرگە بێتە ئەم شوێنانە دەبێ بە رەزامەندی حكومەتی عێراقیدابێت ولەژێر كۆنترۆڵ وفەرمانی هێزەكانی عێراقدا بێت.