ڕۆڵی ڕوسیا لە سوریادا چیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 501 جار بینراوە
ھیوا ھیدایەت موحەمەد 
ڕۆڵی ڕسیا لە سوریادا دیارە ، وەکوو ئاشکرایە تورکیای کەمالی کە ئەردۆگان ڕێبەری و سەرچەتەی دەکات .
 ڕوسیا ئەردۆگان بە کاردێنێت وەکوو داردەستێکی زۆر باش ئەردۆگانی گەورە سەرچەتە لە دژی ئەمریکا و کوردانی باکوری سوریادا جموجۆڵ پێ دەکات . ڕونە ئەردۆگان لە دوای شۆڕشی گەلان لە سوریادا دەییوست ئیخوانەکان بکاتە ھاوبەش لە دەسەڵاتدارێتی بەشار ئەسەد ی موجریم دا ، بۆ ئەو مەبەستە چەندین سەردانی ” ھاکان فیدان و ئۆغڵوو چەند بەر پرسێکی دیکە لە تورکیا نارد بۆ لای بەشار ئەسەد ، بەڵام دەڵەتی ئێران ڕێگای پێ نەدا کە وەھا کارێک ئەنجام بدرێت .
دوای ئەوەی تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی جێگەی خۆی بگرێت لە ناو ھاوکێشەی سوریا و عێراق دا ، کە ھەستا گروپی تیرۆرستی ” داعش” و چەندین گروپی تیرۆرستی دیکەی دروستکرد لە ناوچەکەدا ، ھەر لە ” بەرەی نوسرە و ئەحرار الشام ” چەندینی دیکە .
 کاتێک ڕوسیا خۆی خزاندە نێو گەمەکەوە و تەداخولی کرد ، ئاراستەی گەمەکەی گۆڕی ، بە تایبەتی لە بونی ئەمریکا لە سوریا و خۆ قایم کردنی لە بەشێکی فراوانی سوریا بە ھەما ھەنگی و  ھاوپەیمانێتی ھێزەکانی سوریای دیموکراسی .
تورکیا لە دوژمنێکی سەر سەختەوە کردیە مورتەزەقەیەکی کۆنترۆڵ کراو ، ھەر جارێ  کۆمەڵێک گروپی تیرۆرستی لە ناوچەیەکی گرنگی سوریادا بە تورکیا تەسفیە دەکرد و ناوچەکەی ڕادەستی حکومەتی ناوەند دەکردەوە ، وەکوو حەلەب و زەبەدانی و غوتەی ئێستا و چەندین شوێن و ناوچەی دیکەی تر .
ڕوسیا چاوپۆشی کاتێک لە ئەردۆگان کرد داخلی ھەرێمی ” عەفرین ” ببێت و ئاسمانی و سوپا و چەتەکانی لە دژی دانیشتوانی “عەفرین ” بەکار ھێنا ، بۆ ئەوەی ئەردۆگان زیاتر بە خۆیەوە گرێ بدات و لە دەستی خۆیدا بیھێلێتەوە ،
تا ئەو گروپە تیرۆرستیانەی کە لە ” جەرابلس ” تا دەگاتە ” ئیدلب” ھەن دژی ئەمریکا بە کاریان بھێنێت .
ئەردۆگان ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەم پیلانە گڵاو و چەپەڵە جێ بە جێ بکات ھەندێ دەستکەوتی دەمکورتی بە دەست دێت ،
سوریا و حکومەتی ئێران لە سەر ئەم پیلانە کۆک و ھاو ڕان . سوپای ئەمریکا کاتێک لە عێراق بوو “سوریا و تورکیا و ئێران” ھەما ھەنگیان دەکرد بۆ دروستکردنی گروپی تیرۆرستی بۆ لێدانی ئەمریکا ، ئەمریکا لە ژێر لێدانی ئەو گرو پە تیرۆرستیانەدا بە ( ٥٠٠٠ ) ھەزار کوژراو و چەندین ھەزار بریندارەوە لە کۆتای ساڵی ( ٢٠١١ ) دا عێراق بە جێ ھێشت .
ئێستا ڕوسیا ، سوریا و ئێران دەیانەوێت تورکیا ئەو گروپە تیرۆرستیانە لە دژی بونی ئەمریکا بە کار بھێنن بە ھەمان نزمی عێراق ،
ئەم پیلانەی ڕوسیا و ئێران و تورکیا وا دەکات ئەمریکا زیاتر خۆ نزیک بکاتەوە لە سەر ئەو ھێزە عیلمانیەی سەر ئەرز کە توانیوێتی سەرکەوتنی زۆر گەورە بە دەست بھێنێت ،
لە دژی گروپی تیرۆرستانی داعش و وە لە دژی ھێزێکی گەورەی ناتۆیە کە ئەو ھێزەش کوردە لە باکوری سوریادا کە ناسراوە بە ھێزەکانی ” سوریای دیموکراسی ” .
ئەمریکا کاتی خۆێ لە عێراق سەرنەکەوت و شکستی ھێنا ، بۆ ؟ چونکە کورد دو ھێزی سیاسی کە پارتی و یەکێتی بوو ، بە تایبەتی پارتی ھاوکاری گروپە تیرۆرستیەکان بوو لە لێدانی ئەمریکا ،
لە بەر ئەوەی پارتی ئەو کاتە لە ژێر سوڵتە و ھەژمونی تورکیادا بوو ھەڵبەت بە ئێستاشەوە . کار ئاسانی بۆ گروپە تیرۆرستیەکان بۆ ئەوەی زەبر بوەشێنن لە سوپای ئەمریکا .
لە ڕۆژئاوادا واتا باکوری سوریا کورد بە تەواوەتی جیاوازە ، جیاوازە لە کوردانی باشور لە باشور ھەردوو حیزبی دەسەڵاتدار ھەموو دام و دەزگا و جومگەکانی وڵاتیان گرتووە و کورد وتەنی خۆیان دەیکەن و خۆشیان دەیدورنەوە ، دەسەڵات و سوڵتەکانیان بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان بە کار دەھێنن ئامادەن ھەموو شتێک بکەن بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا ئیتر ھیچ شتێک بۆ ئەوان گرنگ نیە ھەتا کورد بونیش ،
 بەڵام لەوێدا کورد فاکتەری پێکەوە ژیان چارەسەرییە ، ئەرکی ناوچەکەو مەزھەبەکانی لە کۆڵ ئەمریکا کردۆتەوە ،
توانیوێتی جڤاکێکی بێ کێشە بونیات بنێت . ئەردۆگانی  گەورە سەرچەتە بۆ گروپە تیرۆرستیەکان بۆ لەمەو دوا بە فەرمانی ڕوسیا واتا پۆتن لە دژی ئەمریکاو ستاتیۆی باکوری سوریا جموجۆڵ پێ دەکات .
ئەردۆگان نە ڕاستی بۆ ڕوسیا یارییەکی زۆر چەپەڵی کردۆتەوە بەر لە دژی ئەمریکاو کوردانی باکورو ڕۆژئاوا ، تورکیا کەوتۆتە گەمەیەکی زۆر گەورەوە یا ئەبێت شەڕ بکات لە ئەمریکادا تا وەکوو دڵی ڕوسیا ڕابگرێت یا دەبێت بکشێتەوە کە ئەوەش بۆ تورکیا زۆر قورسە لە کۆتایدا باجی ئەم کارە کۆمەڵکوژییەی دەدات کە ئەنجامی داوە دەرحەق بە کوردان بۆ ڕوسیا ئەرکی زۆری لە کۆڵ خۆی کردۆتەوە لە ناوچەکەدا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.