ستاندهر
ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زیاتر لە سوریا دەمێننەوە وە “دۆناڵد ترهمپ”ـیش ڕهزامهندی لهسهر ئهو بڕیاره دهربڕیوه.
ئاژانسی ڕویترز لەزاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بڵاویکردۆتەوە کەوا دۆناڵد تڕهمپ ڕازی بووە بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆماوەیەکی زیاتر.
پێشتریش بەڕێوبەری ئیستیخباراتی نەتەوەیی ئەمریکا دانیل کوتس ڕایگەیاندبوو کەوا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بڕیاریداوە لەسەر مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆ ماوەیەکی زیاتر، وە ئاماژەی بەوەشدابوو کەوا کۆشکی سپی لەماوەیەکی نزیکدا ئەوە ڕادەگێنێت.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر دوناڵد ترهمپ ڕایگەیاندبوو کە ھێزەکانیان بهزوترین كات لەسوریا دەکشێنەوە.