دۆخی کورد لەرۆژئـاڤالەبەردەم ھەرەشەکانی تورکیا و گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیدا

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر

دوای کەوتنی عەفرین ڕۆژ بەڕۆژ ھەڕەشەکانی تورکیا لەسەر کورد، لەھەرسێ پارچەی کوردستان روو لەھەڵکشان دەکات، ئـەم ھەرەشانەی تورکیا و پێشڕەوییەکانی ئـەو وڵاتە لەداگیرکاری خاکی کوردان ھێندەی پەیوەستە بەبەھێز بوونی تورکیاوە، دووھێندەش پەیوەستە بەبەریەک کەوتنی نێوان جەمسەرەکان، بۆیە کورد بەردەوام بۆتە یاری پێکراوێکی قوربانی دەر لەنێوان ململانێی جەمسەرەکان.

ئـەم کەوتنە چاوەڕوان نەکراوەی کورد لەعەفرین پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەکۆمەڵێک فاکتەری نێودەوڵەتییەوە ھەبووە، یەکێک لەھەرەفاکتەرە سەرکییەکانیش پەیوەندی بە مل نەدانی کوردەوە ھەبووە لەناوچەکەدا بۆ داواکانی روسیا، بۆ ئـەوەی کورد بێتە بەشێک لەجێبەجێ کردنی ستراتیجی حوکمەتی سوریا، بۆیە نەچون ژێر باری ئـەم سیاسەتە خۆی ھۆکارێکی سەرکی بووە بۆ ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا.

بەشێکی تری فاکتەرەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە رێکەوتنی ساڵی ٢٠١٧ ی ئـاستانای پایتەختی کازاخستانەوە ھەیە، کە رێکەوتنەکە لەسەر دابەشکردنی خاکی سوریا ئـەنجامدراوە لەنێوان “تیلەرسن” و “سێرجی لاڤرۆڤ” لە رێکەوتنەکەدا وەک ئـەوەی کە باسدەکرێت، رۆژھەڵاتی روباری فورات کە کانتۆنی عەفرین دەگرێتەوە بۆتە جێ نفوسی جەمسەری روسیا، وەبەشەکەی تری باکوری روباری فورات کە منبج و کۆبانێیە بەجێ نفوسی ئـەمریکا ھەژمارکراوە، بۆیە لێرەدا دەگەینە ئـەو ئـەنجامەی کە کەوتنی عەفرین ھێندەی پەیوەندی بەگەلە کۆمەی نێودەوڵەتییەوە ھەبووە نیو ھێندەی پەیوەندارنەبووە بەئـیرادەی فەردی کورد لەناوچەکەدا.

لێرەدا پرسیارەکە ئـەوەیە ئـایە تورکیا دەتوانێت بچێتە منبج وەک ئـەوەی ئـەردوگان بانگەشەی بۆ دەکات؟

لەڕاستیدائـەگەر بەپێی ئـەو رێکەوتنە بێت کە باسمان کرد ئـەستەمە تورکیا بتوانێت بگاتە منبج، بەپێی دواین لێدوانی”ستیڤن ماکلۆر” کە یەکێکە لەھەرە جەنەڕاڵە پلە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری ئـەمریکایە دەڵێت: منبج بۆ ئـێمە ھێڵی سورە، ئـەمە جیالەوەی”برێد مکگۆرک” لەنوێ ترین تیوتی دا ئـاماژە بەوەدەکات کەئـەوان وەک ئـەمریکا ھێزی زیاتر رەوانەی منبج دەکەن، ئـەم ئـاماژانە ئـاماژەی دڵخۆش کەرن بۆ کورد، ئـەگەرچی “دۆناڵد ترەمپ” سەرۆکی ئـەمریکا پێشتر ئـاماژەی بەوە دابوو کەئـەوان لەھەوڵدان سوپاکەیان لەسوریا بکشێنەوە و ئـەو وڵاتە ھێزی تر جێ بھێڵێت، بەڵام تاوەکو ئـێستا بریاریان لەبارەوە نەداوە، بۆیە ئـەگەری کشانەوەی ئـەمریکا ئـەگەرێکی لاوازە، چونکە کشانەوەی ئـەمریکا لەسوریا ڕاستەوانەیە لەگەڵ شکستی جەمسەرەکەی لەھەژمونی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، وەکەمبوونەوەی ھەژمونیشی لێدانە لەبەرژەوەندییە ئـابورییەکانی لەم ناوچەیەداکەبەشێکی سەرەکی ستراتیجی سیاسەتی دەرەوەی ئـەمریکا لەسەر بنەمای سەرمایەداری بنیادنراوە، بەڵام ئـەگەر بێت و ئـەمریکالەسوریا بکشێتەوە کورد لەناوھاوکێشەکەدا چی بەسەر دێت؟

بەدیدی من ئـەمریکا لەسوریا ناکشێتەوە ئـەمەش پەیوەست بەوھۆکارانەی کەلەسەرەوە باسمان کردووە، وەئـەگەر بشکشێتەوە کشانەوەکەی پەیوەست دەکات بەکۆمەڵێک مەرجی دیبلۆماسییەوە، یەکێک لەمەرجەکان بریتییە لەکشانەوەی ئـێران لە سوریا، بەشی دووەمیش پەیوەستە بەپەلکێش کردنی فەرەنسا بۆ سوریا، بەڵام ئـایە ئـەوە رودەدات وە ئـەگەر روبدات کورد لەکوێ ی ھاوکێشەکەدا خۆی دەبینێتەوە؟

فەرەنسا وەک پێنجەمین زلھێزی دنیا مێژووەکی دۆستایەتی ھەیە لەگەڵ کورد، ئـەمە جیا لەوەی کە لەئـێستادا ماکرۆنی نیازپاکی خۆی بۆ وەڤدی کوردی دەربریوە، بەڵام جگە لەوە فەرەنسا لەیەکەم ھەنگاویدا بیر لەبەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە لەناوچەکەدا، وەخاڵی جەوھەری ھێزە کوردییەکان لەگەڵ بەشێکی زۆری بەرژەوەندییەکانی فەرەنسا یەکانگیر دەبێت، بەتایبەت لەمەسەلەی روبەروبوونەوەی تیرۆر لەناوچەکەدا، دەبێت ئـەوەمان لەبیر بێت کە فەرەنسا قوربانی یەکەمی دەستی تیرۆرە ئـەمەش پەیوەست بە دیمۆگرافیا و جوگرافیای وڵاتەکەوە، بۆیە ئـاماژەکانی دەرکەوتنی فەرەنسا لە سوریا بەتێروانینی من لەبەرژەوەندی کورد دەبێت، بەڵام لەئـەگەری سەرنەکەوتنی فەرەنسا و شکستی ھەژمونی ئـەمریکا، کورد رووبەروی دەیان ئـالنگاری جۆراو جۆرر دەبێتەوە، چونکە ئـێستا ھەماھەنگیەکی یەکجار زۆر ھەیە لەنێوان روسیا و تورکیا، وە بەھێز بوونی ئـەم ھەماھەنگییە ڕاستەوخۆ لێدانە لە دۆزی بزوتنەوەی رزگاری خوازی کورد، وە ھەرکەوتنێکی تری ناوچەی کوردان لەرۆژئـاڤا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پاشەکشەکردنی کۆی دۆزی کورد دەبێت لەھەر چوارپارچەی کوردستان، بۆیە لێرەدا گرینگە سەرجەم ھێزە کوردییەکان بەو ھێزانەی کە ئـێستا پێشڕەوی سوپای تورکیا دەکەن لەباشور ئـاگاداری ئـەوە بن، کە ئـەم دەست تێکەڵکردنە لەگەڵ تورکیا بەرپرسیاریەتی و جۆرێکە لەخیانەتی نەتەوەیی، وە پێ ویستە وریایی ئـەوە بین لەھەرشوێنێک تورکیاو بەشێک لەو تەیارە ئـیسلامییانەی کە سەر بەو وڵاتەن ھەبن، دژایەتی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردی لەوشوێنە موجودە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.