بەپەلە: كۆتا بڕیاری ترامپ سەبارەت بە مانەوە لە سوریا

لەلایەن ستاندار Posted on 356 جار بینراوە

ستانده‌ر

ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زیاتر لە سوریا دەمێننەوە وە “دۆناڵد تره‌مپ”ـیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربڕیوه‌.

ئاژانسی ڕویترز لەزاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بڵاویکردۆتەوە کەوا دۆناڵد تڕه‌مپ ڕازی بووە بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆماوەیەکی زیاتر.

پێشتریش بەڕێوبەری ئیستیخباراتی نەتەوەیی ئەمریکا دانیل کوتس ڕایگەیاندبوو کەوا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بڕیاریداوە لەسەر مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆ ماوەیەکی زیاتر، وە ئاماژەی بەوەشدابوو کەوا کۆشکی سپی لەماوەیەکی نزیکدا ئەوە ڕادەگێنێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر دوناڵد تره‌مپ ڕایگەیاندبوو کە ھێزەکانیان به‌زوترین كات لەسوریا دەکشێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.