ئەمریکا لەسوریا دەمێنێتەوە ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ئەمریکا لەسوریا دەمێنێتەوە ؟

هێرش عەبدوڵرەحمان

ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکی دوێنی بریاری داوە چۆن لەسوریا بەردەوام دەبێت ، بەس ئامادەنین ناوەرۆکی کۆبونەوەکە ئاشکرا بکرێت ، بۆیە ئەوەی لەمیدیاکان دەوترێت بەس قسەیەو ، نازانن بڕیارەکانی کۆبونەوەکە چی بووە ، بەر لەکۆبونەوەکە ، ترامپ دوێنی ھەر سێ کاربەدەستی مەلەفی شەری داعشی بینوە ، مەکگۆرک و ، جەنراڵ جۆسیف فەتۆل و ، مارک گرین ، بۆ ترامپیان شیکردۆتەوە کە ئەو قسەییەی ھەفتەی ڕابردوو لەبەرژەوندی ئاسایشی ئەمریکی نیە ، بۆیە دوای ئەوە ، لێدوانەکەی ترامپ تۆزیک گۆرانکاری بەسەرداھاتوە ، ھەرچەند بەبڕیاری سەرۆک بێ ڕاوێژ و گەڕانەوە بۆتەواوی کۆنگرس و ئەنجومەنی پیران ئاساننیە ئەمریکا شتەکانی کۆبکاتەوەو بڕوا ، بەس ترامپ دەڵێت لە ١٧ ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا دوای خەرجکردنی ٧ ترلیۆن دۆلار ، ھیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆی نەبووە ، مانەوەمان ھەر پێویست نیە لەھێندێ شوێنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ، جگە لەزیانی مادی بۆ ئەمریکا ، بۆیە ئەو پارەیەی تیلەرسن مانگی پیشوو بڕیاریدا ٢٠٠ ملیۆنیتر خەرجبکرێت بۆسوریا ، ترامپ ئەویشی وەستاندەوە ئەڵی ، یان سعودیە یان ئەوانەی بەشداری شەڕی داعشن با پارە سەرفبکەن ، بۆیە لەبەرھاتنە پێشەوەی ھەڵبژاردنەکانی ناوەراستی ئەمریکا ، پێوستی بەو لێدوانانەیە . کۆمەڵێک فاکت ھەیە لەسوریا ، ئەمێننەوە تابەڕێگای دیبلۆماسی ھەموویان ڕێکدەکەون لەسەر بڕیاردان لەسوریای تازەدا ، ئەمریکا بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە ، بەڵام ئێران و ڕوسیاو تورکیا بەھێزی سەربازی دەیانەوێت داواکانیان جێگیربکەن ، ئەوەش لای ئەمریکا قبوڵنیە ، ئەگەر بەردەوام بن ئەیانوەستێنێت و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت .

ئەو فاکتانەی ئەمریکا لەسوریا دەھێڵێتەوە بۆ کاتی نادیار :

٭ پاراستنی باڵادەستی خۆی بەسەر جیھاندا .

٭ پاراستی ئیسرائیل .

٭ شەڕی سەرچاوەکان .

٭ لەناوبردنی گروپە میلشیاکانی سوریا .

٭ کەمکردنەوەی جوڵەکانی حزبوڵڵای لوبنانی .

* سنوردانان بۆ ئیران کە لە پرۆسەی شەری عیراقەوە بە ملیاران دۆلاری بۆ گروپی یاخی و حزبوللا سەرف کردوە بەردەوامە..

٭ چاودیریکردنی چین .

٭ وەستاندنی باڵا دەستی ڕوسیا .

٭ کۆنتڕۆڵکردنی بۆریەکانی گواستنەوە .

ئەبێ ھەموو ئەوانەی بەشێکن لەشەڕی سوریا بەڕێککەوتن لەسەر تەواوی ئەو خاڵانە بگەنە ئەنجام ، ئەگینا ئەمریکا ڕێگای تری ھەیە بۆ بەردەوامبوون لە سوریادا مانەوە ، خۆی کە کات دیاری ناکات دواتر دەورەیەکی کاریگەر دەدات بەدژی ھەموو ئەوانە ، کە کوردە بە ھەموو پشتگیریکەوە ، ئەگەر خۆشی پاشەکشە بکات لەبەر کێشە ناوخۆیەکانی ئەمریکا ھەڵبژاردن گرنگتریانە بۆ کۆماریەکان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.