بەھۆی ڕەتکردنەوەی دانیشتن لەگەل کونسڵی تورکیا پەکەکە ستایشی ھەڵوێستەکەی رێکخەری گشتی گۆڕان دەکا

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتی کردەوە لەگەڵ کونسڵی گشتی تورکیا کۆببێەوە بەرپرسانی پارتی کرێکاران پەیامێکیان ئاراستەی بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان کردووەو لەپەیامەکەدا ستایشی ھەڵوێستەکەی عومەری سەید عەلی-یان کردووە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان کە شارپرێس بڵاویکردۆتەوە، پەکەکە لەپەیامەکە جەختیکردووەتەوە، کە ئەو ھەڵوێستەی گۆڕان پشتگیرییەکی باشە بۆ ئەوان‌و وەک ھەڵوێستێکی “کوردانە وەسفیکردووە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ھاکان کاراچای کونسوڵی گشتی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی‌و یەکگرتووی ئیسلام‌و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوەی کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.