داوادەکرێت تورکیا لە عفرین بکشێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ هاوتا تاجیکستانییەکەی، رۆژی دووشەممە 9-4-2018 لە مۆسکۆ رایگەیاند: “دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون، داوا دەکەین تورکیا شاری عەفرین رادەستی حکومەتی سووریا بکاتەوە”.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کرد کە رەوشی عەفرین لە لووتکەی ئەنقەرە تاوتوێکراوە. جەختیشی کردەوە کە “هیچ کاتێک ئەردۆغان نەیگوتووە عەفرین داگیردەکات”.

جێگای باسە پێشتریش تەلەفزیۆنەکانی ئیران بڵاویانکردەوە کەوا حەسن روحانی سەرۆک کۆماری ئیران بە سەرۆکی روسیاو تورکیای ڕاگەیاندووە پێویستە عەفرین ڕادەستی سوپای سوری بکرێت کە سوپای تورکیاو هاوپەیمانەکانی لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستیان بەسەرا گرتووە.

حسن روحانی ڕاشیگەیاندبوو ئەو بەرەوپێشچونانەی دوایی ئەگەر زیان بە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگێنن ئەوا بێ سودن، بۆیە پێویستە ئەو ناوچانە ڕادەستی سوپای سوری بکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.