سوننەکان مانۆڕێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری لەجیاتی کورد دەستپێدەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر
لایەنە سوننەکانی عێراق ھەوڵەکانیان دەستپێکردوە بۆ ئەوەی لە دوای ھەڵبژاردنەکانی مانگی پێنج لە دابەشکاری سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرن.
بەگوێرەی زانیاریەکانی سۆمەریەنیوز سەرکردە سیاسیە سوننەکان بەم زوانە مانۆرێکی سیاسی دەستپێدەکەن بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە شیعی و کوردیەکان بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ پێکھاتەکەیان مسۆگەر بکەن.
چاوەرێ دەکرێت کاندیدە دیارەکانی سوننەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئەو کەسایەتیانە بێت سەلیم جبوری، ئوسامە نوجێفی، خمیس خەنجەر، ئەیاد السامرائی، جەمال کەربولی”.
ئەوە لەکاتێکدایە بەشێک لەلایەنە کوردستانیەکان ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن لە قۆناغی ئاییندە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کورد بێت بەو پێیەی کۆمەڵێک قانون لە پەرلەمان ھەیە کورد پێویستیەتی و، لە رێگای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کار بۆ مسۆگەرکردنی قانونەکان بەگوێرەی بەرژەوەندی کوردستان بمرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.