ئەمریکا گورزێکی تر لە یەکێتی و پارتی دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 521 جار بینراوە

ستاندەر
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا پێشنیاری کردووە جارێکی تر ھێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە جێ ناکۆکەکان بۆ ئەوەی بە ھاوبەشی ھێزە عێراقیەکان ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بپارێزن.
ماڵپەری نیقاش بڵاویکردۆتەوە ئەمریکا داواى کردووە تەنھا ھێزە ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ژمارەیان ٤٥ ھەزار پێشمەرگەیە و لەلایەن راوێژکار و ڕاھێنەری ئەمریکی مەشقیان پێکراوە رێگایان پێبدرێت بگەڕێنەوە کەرکوک، ئەو ھێزانەشی حیزبین و ڕاستەوخۆ سەر بە یەکێتی و پارتی-ین رێگایان پێنەدرێت بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی پێشتر لێی بوونە. ئەوەش دوور خستنەوەی دەستی ھێزەکانی پارتی و یەکێتیە لە بونیان لە سنوری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.
چاودێران پێیان وایە ئەو ھەنگاوە پەراوێزخستنی تەواوی ھێزەکانی پارتی و یەکێتیە لەلایەن ئەمریکاوە و، پەیامێکە بۆ ئەوەی ئەو دوو حیزبە بەتەواوی دەستبەرداری ھێزی سەربازی حیزبی بن و، ببنە حیزبی مەدەنی، ھاوکات جارێکی تر لاوازبونی پێگەی ئەو حیزبانەیە گورزێکی ترە کە لەسەر ئاستی نێودەولەتی بەریان کەوت و،    وەک جاران مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.