ھەولێر: د.بەرھەم ساڵح سەردانی دەزگای ستاندەر دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 477 جار بینراوە

ستاندەر
د.بەرھەم ساڵح سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ وەفدێکی یاوەری کە پێکھاتبون لە محەمەد رەئوف و د.عەبدولباری مەلا مەجید مودەریس لە ھەولێر سەردانی دەزگای ستاندەری کرد و لەگەڵ مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگاکە و بەرپرسان و چالاکانی دەزگاکە کۆبویەوە.
لە سەردانەکە د.بەرھەم رۆڵی دەزگای ستاندەری لە گۆڕانکاریەکان و کارکردن لەپێناو ھێنانەکایەی حکومڕانیەکی سەردەمیانە بەرزنرخاند، لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراقیش ناوبراو ڕایگەیاند زەمینەی ئێستای کوردستان ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری ریشەیی ئەگەر لەو ھەڵبژاردنە لایەنەکانی ئیسڵاخوازی دەنگێکی بەرچاو بھێنن، د.بەرھەم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ھەنگاوی گرنگیان ناوە بۆ ئەوەی لە بەغدا لە دوای ھەڵبژاردن وەک یەک تیم کاربکەن و مۆدێلێکی نوێ بھێننە کایەوە، چونکە کلیلی گۆڕانکاری لە کوردستان ئێستا لە بەغدایە.
لەلای خۆیەوە مەسعود عەبدولخالق بەناوی دەزگای ستاندەر جەختی لەسەر ستراتیژیەتی دەزگاکە کردەوە کە کارکردنە بۆ دروستکردنی بەرەیەکی فراوانی گەل و دژە گەندەڵی لەپێناو کۆتایی ھێنان بەو مۆدیلە شکستخواردوە و دۆڕاوە کە بەرپرسیارە لە لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان.
دواتر د.بەرھەم وەلامی پرسیار و سەرنجی ستاف و چالاکانی دەزگای ستاندەری دایەوە.

 

Image may contain: 2 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 3 people, people sitting and indoor

Image may contain: 8 people, people sitting

Image may contain: one or more people, people sitting, table and indoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.