ستاندەر
یەکێتی لە ھەڵمەتێکدا کە ناوی ناوە “پاککردنەوە”ی ریزەکانی حیزبەکەی، لەدوو بڕیاری جیادا، کە رۆژانی ١٠ و ١١ی نیسان دەرکراون، بڕیاری دەرکردنی پێنج کارگێڕو ئەندام کۆمیتەی درا.
بەپێی بڕیارەکان ئەو کادرانە “دژ بە سیاسەتەکانی یەکێتیو پەیوەندیان بە لایەنێکی ترەوە کردووەو کار بۆ لیستێکی دیکە دەکەن”.
لەناوەڕۆکی ھەردوو بڕیارەکەشدا ھاتووە، کە “ئەو ھەنگاوە لەبەر رۆشنایی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی رۆژی (١/٤/٢٠١٨) بەپشت بەستن بە خاڵەکانی (٢،٣،٤،٦،٧)ی بڕگەی (٤)ی ماددەی (١١)ی پەیڕەوی ناوخۆدایە.”.