قادری حاجی عەلی: لایەن ھەیە خیانەتی کردوە، لایەنی تر گەندەڵی کردوە لایەنی تر دەیەوێت سیستمی میرنشینی دروست بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

ستاندەر
قادری حاجی عەلی سەرۆکی کەمپینی ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری بەمەبەستی ئامادەکاری ھەڵبژاردن لە کەلار ڕایگەیاند “بزوتنەوەی گۆڕان لەیەکەم رۆژی دامەزراندینەوە، بەقەدەر مسقاڵە زەڕەیەک پاشەکشەی لە مەبادیئەکانی نەکردوە کە ھەموی لەبەرژوەندی گشتیدا بوە ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی ھاوڵاتی داوە،
وتی:”بەڵام لایەنی تر خیانەتی کردوە، لایەنی تر گەندەڵی کردوە لایەنی تر دەیەوێت سیستمی میرنشینی دروست بکات، لایەنی تر دەیەوێت گیرفانی خۆی پڕ کات و خەڵک بەتاڵ، بزوتنەوەی گۆڕان نەک ئەمەی نەکردوە، بەڵکو دژی بوە و کاری کردوە و بەتەمای دامەزراندنی وڵاتێکی ھاوڵاتی، کە ھاوڵاتی دڵی بە وڵات و خاک و نیشتیمانەکەی خۆش بێت و دژی دیکتاتۆرییە”.

سەرۆکی کەمپینی ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی “بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمای فکرێکی تایبەت دانەمەزراوە، بەڵکو تێکەڵە لەمسەری چەپ تا ئەوسەری راست، بۆیە ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە کەس نیە بتوانێت موزایەدەمان بەسەردا بکات، نە خەڵکی نەتەوەیی دەتوانێت موزایەدەمان بەسەردا بکات، چونکە ئەگەر مێژوی ئەم بزوتنەوەیە و خەڵکەکانی بخوێنیتەوە لەھەمو کەس زیاتر بەشدارییان کردوە لە خەباتی رزگاری و نیشتمانیدا، لەروی دینیەوە؛ ھەمو بزوتنەوەکەمان تائێستا موسوڵمانە و رۆژێک لە رۆژان ھیچ کەسێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵسوڕاوان تا رێکخەری گشتی خوانەخواستە سوکایەتی بە دین کردبێت، ھەروەھا بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر لە چەپەکان تەعبیر و بەرگری لە چەوساوەکان کردوە و دەیکات، بۆیە ئێمە فەخر بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەکەین کە لەسەر ئەو بنەمایانە دامەزرا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.