ھەپەگە کوشتنی ١٩ سەربازی تورکیا لەسنوری ھەولێر ڕادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە

ستاندەر
ھێزەکانی پاراستنی گەل -ھەپەگە- ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندوە، “سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی ٥ی نیسان لەگردی لیلکان‌و کەوەرتەی باشوری کوردستان دەستی ھێرشی داگیرکاریی کردو ھێزەکانمان لە ٩ی نیسان لەدژی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکی داگیرکەر، کە ھەوڵیاندەدا لەکەوەرتە بەرەی خۆیان دروست بکەن، چالاکییەکی تەقینەوەیان ئەنجامداو لەو چالاکییەدا ١٠ سەرباز کوژران‌و ژمارەیەکی زۆریش برینداربون، دواتر دەوڵەت بەھەلیکۆپتەر کوژراوو بریندارەکانی ھەڵگرتەوە”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکە ھاتوە “بەرەبەیانی ١١ی نیسان ھێزەکانمان لەدژی سوپای کۆماری تورکی داگیرکەر، کە ھەوڵیان دەدا گردی لیلکان داگیربکەن، چالاکییەکیان تەقەمەنییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا پێنج سەرباز کوژران‌و شەشی دیکەش برینداربون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “ھەر لە ١١ی نیسان، کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک، ھێزەکانمان لەگردی لیلکان لەدژی یەکینەیەکی دوژمن چالاکییەکی تەقینەوەیان ئەنجامداو لەو چالاکییەشدا چوار سەرباز کوژران‌و پێنج سەربازی دیکەش برینداربون”.

لەراگەیەندراوەکەی ھێزەکانی پاراستنی گەلدا ئەوەش رونکراوەتەوە کە لەبەردەوامیی چالاکیی گەریلادا لەلیلکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ چالاکییەک دژ بەسوپای تورکیا ئەنجامدراوەو گورزی کوشندەیان لەدوژمن داوە، بەڵام ژمارەی کوژراوو بریندارەکان ئاشکرانەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.