روسیا ئەوەندەی بۆ موشەکە تازەکەی نیگەرانە ئەوەندە لە خەمی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانیدا نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

ئالان جەلال دەرگەلەیی

ئەو موشەکەی کە دەمێکە ڕوسیا بەشانازیەوە باسی دەکات و نمایشی دەکات و ناتۆی پێ ئەترسێنێ لەوە دەچێت ئەوشەو نەهێنیەکەی ئاشکرا بووبێت کە ئەوە نییە وەکو گەورەیان دەکرد و بڵقەکە تەقی و کاریگەریەکی واشی نەبوو لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

تورکیاش ماوەی سێ ساڵە خەریکی رازی کردنی روسیایە بۆ ئەوەی پێی بفرۆشێت و ئەردۆغانیش کڕینی S 400 کردبووە کارتێکی فشار لەگەڵ بنکەی ئینجەرلیک بۆ سەر ناتۆ بەتایبەتی ئەمریکا، بەڵام ئەمریکا ئینجەرلیکی بێ بایەخ کرد دەمێکە وا نەهێنیەکەی موشەکە روسیەکەش بۆ ناتۆ دەرکەوت.
لەدوا کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکەی (پوتین روحانی ئەردۆغان) پوتین داواکاریەکی ئەردۆغانی پەسەند کرد کە هاوینی ساڵی 2019 سیستێمی موشەکەکەی ڕادەست بکات.

پرسیار ئەوەیە ئایا ئەردۆغان دوای ئاشکرابوونی شکستی موشەکی S 400 پەشیمان دەبێتەوە یان نا؟

لەهەردووک باردا زیانی گەورە دەکات چونکە گرێبەستەکەی مۆر کردوە و بڕێکی گەورەش پارەکەی پێشکات داوە کە نرخێکی گەورە و گرانە پەشیمانیش بێتەوە و پارەکەی دەچێت. لەلایەکی تر ئەو کارتەی فشاریشی لەدەست دەرچوو کە هاوپەیمانەکانی لەناتۆ پێ بخاتە ژێر فشار و لای ئەوانیش ئەو نرخ و بەهایەی نامێنێت بەیەکجاری پەشیمان بونەوە و نەکڕینیشی دەبێتە هۆی تێکچوون و ساردبوونەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ پوتین.

لەداهاتوێکی نزیک وەڵامی زۆر پرسیار وەردەگرینەوە و نەهێنی و لایەنە شاراوەکانی زۆر ڕوداویش ئاشکرا دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.