وێنە: دوای ڕوداوەکانی ١٢ی ئۆکتۆبەر بۆیەکەمجار ئەم ئێوارەیە د.یوسف محەمەد گەیشتە ھەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

ستاندەر
لە دوای ڕووداوەکانی ١٢ی ئۆکتۆپەر بۆیەکەمجار د.یوسف محەمەد سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان ئەم ئێوارەیە گەیشتە ھەولێر. بەگوێرەی وێنەیەک کە پەیجەکانی گۆڕان بلاویان کردۆتەوە ئەم ئێوارەیە لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی قادری حاجی عەلی گەیشتونەتە ھەولێر کە لەگەڵیان لە وێنەکە د,یوسف محەمەد دەبینرێت.

سەرچاوەیەک لە گۆڕان ڕایگەیاند ھاتنەکەی پەیوەستە بە بەشداریکردن لە ڕاگەیاندنی ھەڵمەتی بانگەشەی بزوتنەوەی گۆڕان کە بڕیارە بەیانی کاتژمێر ٢ لە ھۆڵی میدیا ئەنجامبدرێت و، بڕیارە لە مەڕاسیمەکە ناوبراو وتارێک پێشکەش بکات.

Image may contain: 7 people, including Rzgar Ahmad Swrchi and Kawa Muhamad, people sitting and indoor

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.