سەرۆکی فەرەنسا: تڕەمپ ڕازی بوو ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 371 جار بینراوە

ستاندەر
ئاژانسی سپوتنیک-ی روسی بڵاویکردەوە سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، ئەمڕۆ(یەکشەممە) رایگەیاندوە ”١٠ رۆژ پێش ئێستا ترامپ رایگەیاند کە دەیەوێت ھێزەکانیان لەسوریا بکشێننەوە، بەڵام ئێمە رازیمان کرد بە ھێشتنەوەیان.”
راشیگەیاند ”ئێمە ئەمڕۆ ئامادەکاری بۆ چارەسەری سیاسی دەکەین لەسوریا کە دوا ئامانجی قۆناغی راگوزەری سیاسی بێت و ئەوەش ئەو شتەیە لەبنەڕەتدا روسەکان پێشنیاری کردوە.”
لەبارەی تورکیاشەوە گوتی ”ئەو ھێرشەی بۆ سەر سوریا ئەنجامماندا، پاڵپشتی تورکیای بەدەسھێناو بەوەش جیامان کردەوە لە روسەکان.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.