بانگەشەی ھەڵبژاردن و پێشبینیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 372 جار بینراوە

 

بانگەشەی ھەلبژاردن دەستی پێکرد
ھێشتا زووە باس لە دەرئەنجامی کۆی پڕۆسەکە بکەین

مەھدی کاوانی
ڕاستە لایەنە سیاسیە کوردیەکان و ھەر یەکەو بە قەوارەی سیاسی خۆی ، چوونەتە ناو بانگێشەکەوە لەوەش بە سەرەوەتر ڕاستە دوو قەوارەی نوێ باخۆشیان بە ناو بچمێکی نوێوە ئیدیعای ھاتنە ناوەوەی پڕۆسەکە دەکەن بەڵام ئەوانیش دەناو سیم و جیمدانە . با بڵێین ئا ئەوەیە وەزعی لایەنە سیاسیە کوردیەکان بەڵام لیستی شێعەش کە جاران بە یەک لیست دەناو ھەڵبژاردن دابوون ، ئەو جارەیان بوونەتە چوار پێنج کیانی ساسی سەربەخۆ و خاوەن لیستی وا بەستە بە خۆیانەوە .
مرۆ ئەگەر لە سەر ئەوەش کۆک بێت وەک بڵێ ھەلبژاردنی ئەو خولەی ئێستا لە چاو ھەرێم و بەغداشەوەو بە زۆر ئەجندای تریش لە گەڵی ، لە ھەموو خولەکانی پێشوو کراوەتر دەبیت و پێشیەوە زۆر لە ئەجندای سیاسی و حوکمرانی ئەو وڵاتە دەگۆڕێ ، ئەمەیان تا ڕادەیەک ڕاستە بەڵام ئەو خولەش و دوا وێسگەکانی واتە پاش تەشکیلی حکومەت ، کێشمە کێشی زۆر لە گەڵ خۆی دەھێنێ .

جارەک با لە حکومەتی ھەرێم و و جێناکۆکەکان دەست پێ بکەین .
ڕاستە سیستەمی بایۆمەتری ھەندەک دڵی دەنگدەری کوردی خۆش کردووە کە ھەڵبژاردنێکی بێگەرد بیت بەڵام تاکو ئێستا کەمتر لە نیوەی دەنگدەری کوردی فۆڕمی ئەو سیستەمەیان پڕ نەکردۆتەوەو لەو نێوەندەشدا دوو قسە خۆی گەیاندۆتە ڕاگەیاندنەکانەوە یەکێکیان ئەوەیە ئەوەی ئەو فۆڕمەی پڕ نەکردۆتەوە ھەقی دەنگدانی نیە ئەوی تریش دەڵێن ھەقی دەنگدانی ھەیە بە فۆڕمی پێشووتری
. لە ھەردو حالەتدا ، دیسان کۆی پرۆسەکە نابیتە موریح . حالەتی یەکەم مەحرومبوونی نیوەی دەنگدەر لە دەنگدانکە پێیەوە ، ناکرێ پێی بگوترێ پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد لە حالەتی دووەمیش مەترسی گەرانەوەی تەزویرە .
لە ھەڵبژاردنەکانی پێشووتر دەنگدەری یەکیەتی لە نێوان یەکیەتی و بزوتنەوەی گۆڕان دابەش بووبوون و ئەوانەی دەنگیشیان بە یەکیەتی دەدا لە نێوان خاتوون ھێرۆ خان و کۆسرەت رەسوڵ دابەش بووبوون . ئەو جارەیان جگە لەوەی لیستەکەی بەرھەمیشی ھاتۆتە سەر ، ئەو دوو بەرەی ناو یەکیەتیش لە ناو خۆیان و بە گوێرەی ھەر یەکەیەکیان ، دابەش بوون دەناویاندا ھەیە .
فازیل میرانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ، گووتی ئەمە مەعنی نینە بە دوو لیستەکەی برھەم و شاسوار و دەنگی پارتیش نابەن .
ئیدی مرۆش ھەقی خۆیەتی لە ڕوانگەی جۆرە لێدوانی وەھاو جۆری بانگێشەی ئەو دوو لیستە تازەیە بە تایبەتی ھینەکەی شاسوار بێتە سەر ئەو قەناعەتە کە پارتی ئەگەر لە ناو لیستەکەی خۆشی زۆر کەمتر لە جاران ، دەنگ بێنیتەوە بەڵام لە ڕێگای وەرچەرخاندنی لیستەکانی تر جۆرە پەرتکە زالکەیەک وەبەر بێنێ .
بە گوێرەی بەشی ھەرە زۆری ڕاپرسیەکان و جولەی جەماوەری ، کێرڤی جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان لە چاو ھەموو حیزبەکانی تر لە ڕیزی پێشەوەیە . ڕاپرسیەکان ھەنە پێمان دەڵێن گۆران یەکەمە ھەشە دەڵێن دووەمە . بە ھەمان نەفەس دەنگی یەکیەتی لە ھی بەرھەم زیاترە ھی بزاڤی دینی وەک خۆیانن ، لێرەش گواستنەوەیەک خۆی نیشان دەدا وەک بگۆترێ زۆرانێک لە دەنگەکانی یەکگرتوو بۆ کۆمەڵ دەچێ .لیستەکەی شاسوار لە خوار ھەموو ئەو لیستانەوەیە
لە بەغداش پێشبرکێکان بە چەند دیوێکەوە دابەش بووینە وەک پێشبرکێی عەبادی و مالیکی ، پێشبرکێی زیاتر خۆبەستنەوە بە ئەمەریکیەکان یان ئێران .
بە ھەر حال لە ناو ئەو ھەموو کەش و ھەوا بارگاویانەدا وەک ئەو ئاماژەیەی لە سەرەوە باسم لێوە کرد لە گەڵ ناکۆکی کوردی و عەرەبی لە سەر کەرکووک و ناوچە دابراوەکان ، غرووری حکومەتی ناوەند پاش ۱٦ ئۆکتۆبەر ، ملنەدانی پارتی و یەکیەتی پاش شکستی ئۆکتۆبەریان کە ھەلگێڕو وەرگێڕیەک لە سیاسەتە چەوت و شکست خواردووەکانی خۆیان بکەن وەک بڵێن عسی علی ما سلف .دووبارە وەجوولە کەوتنەوەی پاشماوەکانی ھێزەکانی داعش . بەرکەوتەی عیراق بە کوردیشەوە لەو دژایەتیە توندەی بەرەی ئەمەریکی و ڕووسی لە گەڵیان .
بۆ خۆشتان دەزانن لێدوانەکانی ئێستای تەواوی کیانە سیاسیەکان لە گەڵ پاش ھەلبژاردن ڕەنگە تێک نەکەنەوەو ھەر بابایێ قەوارەی سیاسیە بیەوێ بچیتە ناو ئەو جۆرە ھاوپەیمانیەتیەی کە موریح بێت بۆ خۆی .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.