سوپای ولاتانی عەرەبی ، شوێنی سوپای ئەمەریکی لە سوریا دەگرنەوە ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ئەوەی سەرەوە تازەترین لێدوانی سەرۆکی ئەمەریکایە . مرۆ وای لێهاتووە زۆر بە لێدوانەکانی ترەمپ بروا نەکا . لە بەر زۆر هۆکار . لە هەموویان گرنگتر دابەش بوونی کۆشکی سپیە لە نێوان خودی کۆماریەکان ، چ ئەوانەی پشگیری لە بریارەکانی ترەمپ دەکەن چ ئەوانەی دژیانن . دەشزانین چۆنچۆنی دیموکراتەکان لە دەرفەتی وەها دەگەڕێن کە شکست بە سیاسەتی کۆماریەکان لە ناو کۆشکی سپی بێنن . لەوەش بە زیاترەوە رووسیا بۆیان لە سەر خەتەو دەیەێت ئەو جوداخوازیەی ناو دەسەڵاتدارانی ئەمەریکی بۆ زیاتر درێژ کردنەوەی قەلەم رەوی خۆی لێرە واتە سوریاو تێکرای ناوچەکە زیاتر بکات . لە ماوەی کەمتر لە مانگێک چەندەها بریاری پێچەوانەی یەکتری لە ، ترەمپمان بستووە . یەکەم جار گووتی هەتا زووە تەواوی هێزەکانمان لە سوریا دەکشێنینەوە ، واتە پێچەوانەی وتە بێژی ئەمەریکی کە دەی گۆت دەمێنینەوە . دواتر گۆتی تا داعش لەناو دەبەین دەمێنینەوە . پاشان لێدوانی وەها دەدرا کە هێزەکانیان لە گەڵ فەرەنسیەکان جێپێگۆرکێ دەکەن .

ئێستاش دەڵی لە گەل سوپای ولاتانی عەرەبی دەیگۆرینەوە . بە گوێرەی راگەیاندنی عەرەبی ، ترەمپ قسەی لە گەڵ دەسەلاتدارانی میسر کردووەو هێشتا لە مەر قبوڵکردن و نەکردن وەڵامیان نیە . بە مەزندەی خۆم ئەگەر ئەو گۆڕینەوەیە کەوتە بواری جێبەجێ کردن ، ئەوا هێزەکانی میسری و سعودی و ولاتانی کەنداو بێ قەتەر ، ئەو گۆڕینەوەیان پێ دەکرێ . ئیدی ناشزانم ئەو دوا بریارە بەس هی ترەمپە یان هی ئەو و کۆشکی سپیشە . لێرەش گرێ کۆر زۆرە ، ئەوە رووسیایە ئەوە تورکیایە ئەوە وڵاتانی تری عەرەبیە ، پەیوەندی بە سیادەی سوری وەیە . مانەوەی ئەو هێزانە جۆرێکەو هی ئەمەریکیش جۆرێکی ترە لە بەردەم پەرچەکرداری نەیارەکانیان . پێم وانیە بۆ کورد مەترسی گەورەی لێ بکەویتەوە لە بەر :

۱_ ئەو هێزە کوردیە ۳٠ هەزاریەی کە بریار وابوو بۆیان تەشکیل بکرێ ، بریارە ببیتە ٦٥ هەزار ، چەک و تەقەمەنی بە بەردەوامی بۆیان دەچی و بڕیاریش لە ساڵی ئایندە ۳٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ کرینی چەک لە میزانیەی ئەمەریکی بۆیان دیاری بکرێت .

۲_ئەگەر مەسەلەکە تەتبیع بێت لە گەڵ رووسیا ، بە دوایەوە پێناچێ ناڕازی بوونی ئەوانی لێ بکەوێتەوەو لەو حالەتەدا مفاوەزاتی جنێف شوێنی مفاوەزاتی ئەستانەو سوتشێ دەگرێتەوە .

۳_ ئەگەر تەتبیعەکەش نەبیت شەڕی بەرەی سعودی و ئێرانی و بگرە تورکیش و ئیدی و ئیدیش سەختتر دەبیت و پێیەوە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی زۆر قورستر دەبەن و رووسیاو ئەمەریکاش وەک تەماشا کەر دەناویدا دەبن و هەر یەکەیان خەریکی ئەوەدەبن کە قەلەمرەوی خۆیان لە ئەوی تر زیاتر بێت . ئەو ناجێگیریەی دەناو دەسەلاتدارانی ئەمەریکیدایە ، دڵخۆش کەر نیە بۆیان و رووسیاش ئەو دەرفەتەی قۆزتۆتەوە . هەرچی ترەمپە دەیەوێت سیاسەتێکی نەرمتر لە گەڵ رووسیا پیادە بکاو نەیارانیش دەیانەوێ توندی کەن . ئەو لێدانە سەد ساروخیە ئەمەریکیە لە سوریا قسەو باسەکان هێشتا بە تەواوەتی ساغ نەبوونەتەوە کاخوان بۆ ماء وجە بوو یان تەمبێ کردنی رووسەکانە تا نەتوانن پێدرێژی زیاتربکەن . ئەگەر رووسیاو ئەمەریکا ئیکتفا بکەن کە نەچنە ناو شەڕەکە ، ئەوا ئیسرائیلیش لە دژی هێزەکانی ئێرانی پێکدادانەکانی چڕ تر دەکاتەوە . کە سەد ساروخەکە لە سوریا درا ئەمەریکیەکان گۆتیان بۆ رووخانی سەدام نەبوو بەلکو بۆ لە ناو بردنی چەکی کیمیاوی بوو و کە گۆتیشیان راستەو خۆ لە گەڵ بەشار دانانیشین ، یانی ژێرواژێرو گفتوگۆی ناراستەو خۆ دەبیتن . وقسەش هەیە سەرۆکی فەرەنسی کە ڕووسیاو ئەمەریکایان رازی کردبێت . یەکەمیان پەرچەکرداری نەبیت و دووەمیشیان لێدانەکە کاریگەر نەبێت . ئێ دە ئەوەش جۆرە ەتبیعێکە .

بە هەر حال نازانرێ ئەو لێکۆلینەوەیە چڕو پڕیانەی ئێستا لە سە راستی و ناراستی تیوگلانی ئەلیکترۆنی رووسی لە هەلبژاردنی پێشووی ئەمەریکی بەچی دەگا . ئەگەر ترەمپ بردیەوە بێشک سیاسەتی ئەمەریکی و رووسی لە گەڵ یەکتر بە نەرمی دەڕوا بە پێچەوانەش توند دەبیت . ئەوروپیەکان و لە دوا کۆبوونەوەیان دەڵێن ئەو دژایەتیەی ئێمە لە دژی ئێران ، پەیوەندی بەو هاوکاریەی ئێرانەوەیە بۆ ڕژێمی بەشار ئەسەد نەک لە دژی هەلوەشاندنەوی رێکەوتن نامەی ٥+ ۱ . بۆ تورکیاش خەریکە تروسکایە دژەکان لە هەردو بەرەی ڕووسی و ئەمەریکی بە دەر دەکەون .

ماوەیەک پێش ئێستا لاڤرۆڤ گۆتی دەبێ هێزەکانی تورکی لە عەفرین بکشێنەوەو وەزیرە تازە دەرەوەکەی ئەمەریکیش ئیدانەی هاتنە ناوەوەی سوپای تورکی کردووە بۆ ناو عەفرین و هەندەک مەعلومەش هاتۆتە ناو ڕاگەیاندن کە دەبی تورکیا عەفرین بەجێ بێڵی . بە مەزندەی خۆم ئەگەر سیاسەتی ئەمەریکی و تورکی لە گەڵ یەکتری توندی بە خۆوە نەگرێ ، تورکیا تیایدا زەرەر مەندی یەکەم دەبیت و بە پێچەوانەشەوە هەردو لا یەنی ئەمەریکی و رووسی نایانەوێ تورکیایان لە دەست بچێ . بۆ ئەو حالەتەش درێژ خایەن نابێت واتە تورکیا هەر دەبێ لە نێوان ئەو دوو بەرەیە خۆی ساغ کاتەوە ئیدی لێرەش ئەگەر بە دژە ئەمەریکایی بوو ، ئەوا بە دوایەوە ئەمەریکا بە تەواوەتی لە کوردان نزیک دەبیتەوەو با چاوەروان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.