ئه‌م كه‌له‌ڕه‌قى و بێباكیه‌تان له‌ پاى چى ؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

سەرتیپ قەشقەیی

له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى 25ى ئه‌یلولى پارساڵ، هه‌مووان ده‌زانن جگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مه‌ریكاو ڕۆژئاواو هه‌موو وڵاتى هه‌رێميى و دراوسێكان به‌ توندى دژى وه‌ستانه‌وه‌، له‌ نێویشیان توركیا و ئێران، تاڕاده‌یه‌ك توركیا ده‌توانێت له‌ رێگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌ لاوازه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غداو به‌ حكومى دراوسێبوونى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ، له‌ڕووى سیاسى و ئابوورى و عه‌سكرى كاریگه‌رى دروستبكات، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ به‌غداو هه‌رێم زۆر جیاوازه‌، ده‌توانین بڵێین ئێران كاتێك شتێكى به‌دڵ نه‌بێت ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌كان به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر لاسارى له‌ فه‌رمانه‌كانیان بكرێت بێ یه‌ك و دوو كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
به‌رله‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ئێران چه‌ندین جار به‌ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و پارتى ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجامنه‌ده‌ن ئه‌وا ئێران هاوكارتان ده‌بێت له‌ دیاریكردنى سنوورى هه‌رێمى كوردستان.
كۆمارى ئیسلامى ئێران، زیاد له‌ جارێك به‌ یه‌كێتى و پارتى و به‌رهه‌م ساڵحیان وت ” ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم نه‌كه‌ن له‌ سنوورى كه‌ركوك له‌ چیای حه‌مرین و له‌م لاشه‌وه‌ له‌ سنوورى موسڵ تا ده‌روازه‌ى موسڵ رێگه‌ به‌ هه‌ڵدانى ئاڵاى كوردستان ده‌ده‌ن و ده‌یكه‌نه‌ سنوورى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكه‌ن هه‌رچى هه‌یه‌ له‌ ده‌ستیده‌ده‌ن و پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌رده‌چێت “.
په‌یامه‌كانى ئێران به‌ڕوونى و ڕاشكاوى گه‌یاندراوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌كانى ئه‌وكاتى پارتى و یه‌كێتى و سه‌رانى ڕیفراندۆم، به‌رهه‌م ساڵحیش یه‌كێك له‌وانه‌بوو له‌ لایه‌ن قاسمى سوله‌یمانى هه‌مان شتى پێوتراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.