سه‌نگه‌ر رسول
یه‌كێك له‌كێشه هه‌ر گه‌وره‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان نارۆشنی ئایدۆلۆژییه‌ت و ستراتیژییه‌تی پارته سیاسییه‌كانییه‌تی. هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می شاخدا پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم (به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هێڵه نیشتیمانی و نانیشتیمانییهكان)، سهرجهمهمییان پێكه‌وه چه‌پ و راستی له‌خۆ گرتبوو، ئه‌وا دوای هاتنه‌شارو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تیش به‌رده‌وام بوون لهجێكردنهوهی هه‌ردوو بیركردنه‌وه‌ی دژ به‌یه‌كی چه‌پ و راست، نوێخواز و كۆنه‌خواز، دیموكراسخواز و تاك حوكمرانیخواز و سهرمایهدارو پرۆلیتار. له‌وه‌ش زیاتر، ته‌نانه‌ت ئه‌و پارتانه‌ی كه بیركردنه‌وه‌و ستراتیژییه‌تی كاریشییان دژ به‌یه‌كبوون، ئاماده‌بوون له‌حكومه‌تێكدا پێكه‌وه حوكمران بن!
هه‌روه‌ك چۆن بزوێنه‌ری هه‌ر ده‌زگایه‌ك له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه پێویستی به‌لێكدانی دووهێز، دووباڵ و دوو ئاراسته‌ی دژ به‌یه‌ك هه‌یه بۆ وهگرخستنی ئامێره‌كه، بۆ حوكمرانیش ئه‌م جۆره كاركردنه راسته، چونكه كه تۆ حزبی فهرمانرهوات هه‌بوو، په‌رله‌مان و ئۆپۆزسیۆنی نه‌بێت نه‌ك حكومه‌تێكی سست و كه‌م به‌رهه‌مه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك وبێگهردیش ئه‌نجامدرابێت! ئه‌وا له‌دیموكراسییه‌ت دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه فشارێكی زۆر و زه‌وندی له‌سه‌ر نابێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته رێگه خۆشكه‌ر بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموون و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌مه‌ش واتا به‌رزركردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی و مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵات.
له‌ماوه‌ی 27 ساڵ ئه‌زموونی رابردووی هه‌رێمیشدا ئه‌و راستییه باش ده‌ركه‌وت، كه دابه‌شبوونێك له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی و خیانه‌تكاری، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتر سرینهوهو یه‌كتر ره‌تكردنه‌وه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو له‌پێشخستن و گه‌شه‌پێكردنی دیموكراسیه‌ت و ئابووری و لاوازكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه رابه‌رایه‌تی تاك-حوكمرانی و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی داهات و پیاده‌كردنی نا شه‌فافییه‌ت ده‌كه‌ن. بۆیه یه‌كێك لهچارهسهرییهكان بۆ قۆناغی داهاتوو بریتییه له دابه‌شبوونێكی كریستاڵییانه، له‌نێوان ئه‌و هێزانه كه ده‌یانه‌وێت پشتگیری چینی ناوندو چینی خواره‌وه بن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت پشتگیری ده‌وڵه‌مه‌ندو نوخبه‌و چینی سه‌ره‌وه بن. ده‌بێت ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش ببێته كرداری، هه‌روه‌ك چۆن هه‌رگیز روونادات پارتی كرێكارانی به‌ریتانی كابینه‌یه‌كی حكومی له‌گه‌ڵ پارتی كۆنسێرڤاتیڤی هه‌مان ووڵات پێكبهێنێت ئه‌وا به‌هه‌مانشێوه به‌شێك لهپارهتهكان نه‌ك به‌ژماره‌ی وه‌زیر به‌ڵكو ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی پۆتسهكانیشی پێبده‌ن نابێت ئاماده‌یی چوونه ناو حكومه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ڵ حزبێك كه ئاسمان ورێسمان جیاوازی بیركردنه‌وه‌و كاركردنییان هه‌یه.
به له‌دایكبوونی دوو به‌ره نه‌ك له‌رووی دیموكراسیی و سیاسییه‌وه كێبركێیه‌كی تارده‌یه‌ك عاجیلانه دێته بوون و یه‌كتر قبووڵكردن و كه‌لتووری دیموكراسیه‌ت و فره ره‌نگی و پێكه‌وه ژیان به‌هێز ده‌بێت، به‌ڵكو له‌رووی ئابووریشه‌وه ووزه‌و بیركردنه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كانیش رێكده‌خات و بهبهرههمترییان ده‌كات، ئه‌و پارتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت وه‌كو چه‌پ و چه‌پی ناوه‌ند كاربكه‌ن ئه‌وا گرنگی و په‌ره به‌و پرۆژه مامناوه‌ندو بچووكانه ده‌ده‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژار و چینی ناوه‌ند دایه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وانی دیكه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه ره‌هه‌ندی ئابووری گه‌وره‌تر و ده‌سكه‌وتنی ماددی زیاتری هه‌یه.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر له‌روویه‌كه‌وه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌پێی ده‌زگای نێتوێركی دادپه‌روه‌ری باج(Tax Justice Network)، لهههڵسهنگاندنێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پاره‌دار و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان له‌وپه‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه تا ئه‌وپه‌ری دووری رۆژئاوای زه‌وی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ٢١ تریلیۆن بۆ ٣٢ تریلیۆن (٢١هه‌زار ملیار بۆ ٣٢ هه‌زار ملیار)دۆلارییان حه‌شارداوه له ژێرزه‌مین و به‌هه‌شتی بێ باجه‌كان.
هه‌مان ده‌زگا ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌و خۆدزینه‌وه له‌باجدان نه‌هێڵین، ئه‌وا ده‌توانین به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌وه ملیۆنان هه‌لی كار، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نایه‌كسانی داهات نه‌هێڵین و، هێزێكی گه‌وره ده‌به‌خشێت به‌سێكته‌ری كشتوكاڵی و هه‌روه‌ك گه‌یشتنمان به‌خه‌ونی رزگاربوون له‌ووزه‌ی نه‌وتی بۆ ووزه‌ی خاوێنی خۆژێنهوه خێراتر ده‌كات.
له‌ئێستادا ته‌نها شەش كه‌س داهات و ده‌وڵه‌مه‌ندییان له‌نیوه‌ی هه‌ژارانی جیهان (٣.٧ ملیاركه‌س) زیاتره! له‌وه‌ش زیاتر ١% ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌یان له ٩٩% هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی زیاتر هه‌یه و له كاتێكیشدا ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه كه له‌ژیانێكی ئه‌وپه‌ری خۆشگوزه‌رانی و ره‌فاهییه‌ت ده‌ژیین، ئه‌وا له‌حه‌وت كه‌سی گۆی زه‌وی، یه‌كێكیان لهركابهرییهكی قورسی ژیانكردنه به داهاتی ١.٢٥ (١٢٥ سه‌نت- ١٥٠٠ دیناری عیراقی)دۆلاری رۆژانه. له‌وه‌ش خراپتر، نزیكه‌ی ٢٩هه‌زار منداڵ به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ده‌مرن.
له كاتێكدا رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و نایه‌كسانی داهات بۆته تاعوونی جیهانی، له‌هه‌مانكاتدا ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه له‌یه‌ككاتدا (وه‌كو میری برونی- ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا) ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های رۆس رایس(Rolls-Royce) هه‌یه‌و كۆشكێكی ١٧٨٨ ژووری بنیاتناوه كه به ٣٥٠ ملیۆن دۆلار خه‌ملێندراوه، له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ساره نزیكه‌ی ٣٠ ملیۆن منداڵ به‌هه‌ژاری و به‌بێ ئاوی پاك و شوێنێكی گه‌رمی حه‌وانه‌وه‌و به‌بێ هه‌بوونی ژه‌مه خواردنێك باش ده‌ژین! .
له‌ئه‌مریكاش جیف بیزۆس دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مازۆن كه خاوه‌نی ١٠٠ ملیار دۆلاره، به‌ته‌نها ٤٢ ملیۆن دۆلاری له‌دروستكردنی كاتژمێرێك دروستكردووه له ناوشاخێكدا كه ته‌مه‌نی زیاتر بۆ ١٠هه‌زار ساڵ كاربكات، له‌هه‌مان شوێندا كاره‌كه‌رانی كۆمپانیاكه‌ی خاوه‌نی ئه‌مازۆن بهدهستنهبوونی دڵنیایی ته‌ندروستی و كه‌م داهاتییه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه وایكردووه كه زۆرێك له‌به‌رهه‌م و پێداویستییه‌كانی رۆژانه ئاسانتر و هه‌رزانتر به‌رده‌ستبن و له‌زۆر لایه‌نیشدا ئه‌و سیسته‌مه‌یه وایكردووه رێژه‌ی هه‌ژاری زیاتر نه‌بێت (مه‌به‌ست لێره ژماره‌ی هه‌ژاره‌كان نه‌ك جیاوازی داهات نێوان هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند)، رێژه‌ی پێشكه‌وتنی شار‌و شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی و زۆر بواریتر كاریگه‌ری هه‌بووه. بۆیه لێره‌دا به‌و بزووتنه‌وه‌و بیریارانه‌ی كه داكۆكی و پارێزگاری له‌چینی ناوهندو خواره‌وه ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامن لهشهرییان دژ به گه‌وره‌تربوونی زیانه‌كانی سه‌رمایه‌داری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه جیهان پێویتسی به‌هه‌ردوو بیركردنه‌وه‌یه‌و كۆكردنه‌وه‌یان پێكه‌وه لهفۆرمێكدا ئه‌ركه قورسه‌كه‌یه، چۆن ده‌توانیت نه‌هێڵیت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر نه‌بێت و هه‌ژاره‌كه‌ش به‌رزنه‌بێته‌وه؟ ئه‌وه باسێكی قوڵتره.
له‌و روونكردنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بوو كه پێشخستن و دیاریكردنی دووبه‌ره‌ی جیاوازی چه‌پ و راست له‌هه‌رێم زیاتر خزمه‌ت به‌بیره دیموكراسیه‌ك و بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌كات چونكه له‌و فۆرمهو شێوازی كاركردنه‌ی رابردوو له‌ژێر ناوی خیانه‌ت و رق لێوونهوهو تۆڵه سه‌ندنه‌وه نه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، به‌ڵكو ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی كهنۆخوازو بیری دیكتاتۆرییان هه‌ی زیاتر سوودمه‌ند ده‌بن