گۆڕان سوتاتدنی بنکەیەکی ھەڵبژاردنی لە سنوی “دەسەڵاتی پارتی” ڕادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر
مەکۆی چۆمانی بزوتنەوەی گۆران لە ڕاگەیەنراوێک کە ئەمرۆ دووشەممە بڵاویان کردۆتەوە ڕایدەگەیەنن درەنگانێکی شەو کاتژمێر ۱ و نیو بەولاوە بنکەیەکی بانگەشەی بزوتنەوەی گۆڕان لەناحیەی (حاجی ئۆمەران)ی سەربە قەزای چۆمان دەسوتێنرێت.
ڕاشیدەگەیەنن جیھەتی مەعنی لەناوچەکە بەرپرسیارە لە ڕووداوی سوتاندنی بەئەنقەستی ئەم بنکەیە، چونکە ئەرکی ھێزە ئەمنیەکانی ئاسایش و ناخۆ ڕوون و ئاشکرا دیارە کە بەرپرسن لەپاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەکە و گیانی ھاوڵاتیان و سەروەت و سامانیان و بنکە و بارەگا حوکمی و حزبیەکان.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی مەکۆی چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕان بخوێنەوە
کلتوری بارەگا سوتاندن لە ژێردەسەڵاتی پارتی

درەنگانێکی شەو کاتژمێر ۱ و نیو بەولاوە بنکەیەکی بانگەشەی بزوتنەوەی گۆڕان لەناحیەی (حاجی ئۆمەران)ی سەربە قەزای چۆمان دەسوتێنرێت.

ھەڵسوراوانی ناحیەکە لەگەڵ دەسپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشە بنکەیەکی بانگەشەیان کردەوە. چەند ڕۆژێکە ھەڵمەتی بانگەشە دەستی پێکردووە، دوو ڕۆژیش لەمەو بەر ھەڵسوراوانی ئێمە لەسنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران بنکەیەکی بانگەشەیان بۆ گەیاندنی پەیامەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرخستنی لیستی ژمارە ۱٤۲ لەناوچەکە کردەوە، بەڵام بەداخەوە ئیمشەو دەستی چەپەڵی ناحەزان و تاریک‌پەرستانی دژ بەئازادی و نامۆ بە دیموکراسیەت، شەمشەمەکوێرەکانی دنیای جەنگەڵ و تاریکستان بنکەکەمانیان سوتاندووە ، لێرەوەش پەیامێک دەدەین بەو لایەنەی کە لەپشتی سوتاندنی ئەو بنکەیەوەیە، کە ھیچ شتێ ئێمە سارد ناکاتەوە لەوەی پاشەکشە بکەین لە سەرخستنی بیری ڕەوانشاد نەوشێروان مستەفا، چونکە ئێمە لە ڕۆژی ئەوەڵی دامەزراندمانەوە بەڵێنمانداوە کەتاسەر بەردەوام دەبین لە سەرخستنی بەرنامەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

سوتاندنی بنکە و بارەگا حزبیەکانیش کلتورێکە ساڵانێکی زۆرە لەلایەن دەسەڵات بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستانەوە داھێنراوە، سوتاندنی ھەر بنکە و بارەگایەکیش مانای ئەوە دەگەیەنێ کە دەسەڵات فرە ڕەنگی و دەنگی جیاوازی پێ ھەزم ناکرێت لەناوچەکە، لەگەڵ ئەوەشا لای ئێمە ئەوە دەگەیەنێت کە دیارە دەسەڵات درکی کردوە کە بزوتنەوەکەمان لیستی ژمارە ۱٤۲ سەرکەوتنی گەورە مسۆگەر دەکات، چونکە جۆش و خرۆشی گۆڕانخوازان و گڕو تینی ھەموولایەکمان وایکردوە چاویان لە ئاست بینینی دا کوێر دەبن .

بەڕێزان ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان ھەموو لایەک لەوە ئاگادار دەکەینەوە ئەگەرچی ناتوانین پەنجەی تۆمەت بۆ ھیچ لایەنێک درێژ بکەین سەبارەت بەسوتاندنی بنکەکەمان، چونکە بەڵگەی مەلموسمان لەبەردەست نیە وەک شاھێد عیان یانیش ھەر شتێکی تری وەک کامێرای چاودێری بەڵام بەدڵنیاییەوە جیھەتی مەعنی لەناوچەکە بەرپرسیارە لە ڕووداوی سوتاندنی بەئەنقەستی ئەم بنکەیە، چونکە ئەرکی ھێزە ئەمنیەکانی ئاسایش و ناخۆ ڕوون و ئاشکرا دیارە کە بەرپرسن لەپاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەکە و گیانی ھاوڵاتیان و سەروەت و سامانیان و بنکە و بارەگا حوکمی و حزبیەکان.

لێرەوەش دەسەڵات لەوە ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئێمە، ئێوە بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕووداوی سوتانی بنکەکەمان. چونکە ئەگەر ناتوانن بەئەرکی خۆتان ھەڵسن، یانیش نەتانەوێ، ئەوا ھیچ گومانێک لەسەرخۆتان ناھێڵنەوە لە کەوتنەوەی ڕووداوی لەم شێوەیە و دوبارە و چەند بارە بونەوەی، ئەوەش نیشانەی پرسیار و جیقڵدانەی بچوکی ئێوە و نەفەسی تەنگی ئێوە و نامۆیی ئێوە بە دنیای دیموکراسیەت دەسەلمێنێ.

ڕاگەیەنراوی مەکۆی چۆمان
۲۳ ـ ٤ ـ ۲۰۱٨ دووشەممە

Image may contain: 1 person, standing, fire, night and outdoor

Image may contain: 2 people, people smiling, people standing, night and fire

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.